ئه‌ڵمانیا: له‌ روداوی ته‌قه‌كردندا دوو كه‌س كوژران و ئه‌نجامده‌ره‌كه‌ش ده‌ستگیركرا

هەواڵ / جیهان :: 19/05/2018‌ :: 680‌ جار بینراوە

تاگ :: جیهان

دواڕۆژ
میدیا ئه‌ڵمانییه‌كان بڵاویانكرده‌وه‌ له‌ ئه‌نجامی ته‌قه‌كردندا له‌ شارێكی خۆرئاوای وڵاته‌كه‌ دوو كه‌س بوونه‌ قوربانی، ئاماژه‌ به‌وه‌شده‌كه‌ن كه‌ هێزه‌ ئه‌منییه‌كان توانیویانه‌ كه‌سی ئه‌نجامده‌ر ده‌ستگیربكه‌ن. 


دەزگا هه‌واڵییه‌كانی ئەڵمانیا ئاماژه‌شیان به‌وه‌كردووه‌، رووداوی ته‌قه‌كردنه‌كه‌ له‌ نزیك شاری ساربوكن له‌ باشوری ئه‌ڵمانیا رویداوه‌. 

ڕۆژنامه‌ی (ساروبوكر چایتۆنگ)ئاشكرایكردووه‌، پۆلیسی ناوچه‌كه‌ توانیویه‌تی كه‌سێك ده‌ستگیربكات كه‌ گومانلێكراوه‌. 

به‌پێی سایتی سكای نیوز، تاوه‌كوه‌ ئێستا ورده‌كاری روداوه‌كه‌ روننه‌بووه‌ته‌وه‌ و پۆلیسیش له‌و باره‌یه‌وه‌ هیچ شتێكی ئاشكرانه‌كردووه‌. 


وه‌رگێڕانی: محه‌مه‌د نه‌جمه‌دین 



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure