به‌ره‌ى توركمانى دژى ساخته‌كارى گردبوونه‌وه‌و چوار داواكارییان هه‌یه‌

هەواڵ / کوردستان :: 17/05/2018‌ :: 802‌ جار بینراوە

دواڕۆژ، عیسا عه‌بدولقه‌هار
به‌ره‌ى توركمانى له‌هه‌ولێر، ئه‌نجامه‌ به‌راییه‌كانى هه‌ڵبژاردنى په‌رله‌مانى عێراق ره‌تده‌كاتەوەو داواده‌كه‌ن ئه‌نجامه‌كانى ده‌نگدان له‌هه‌ولێر به‌ده‌ست هه‌ژماربكرێته‌وه‌.


ئێواره‌ى ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌ 17ى ئایارى 2018، به‌شێك له‌ ئه‌ندام و لایه‌نگیرانى به‌ره‌ى توركمانى له‌به‌رده‌م باره‌گانى نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان له‌هه‌ولێر گردبوونه‌وه‌.

ئایدن مه‌عروف، به‌رپرسى ناوه‌ندى هه‌ولێرى به‌ره‌ى توركمانى به‌دواڕۆژى راگه‌یاند "ئه‌نجامى به‌رایى ده‌نگدان له‌هه‌ولێر ساخته‌كارى زۆرى تێدایه‌و ئێمه‌ ره‌تیده‌كه‌ینه‌وه‌و داواده‌كه‌ین به‌ده‌ست هه‌ژماربكرێته‌وه‌".

هاوكات له‌ به‌یاننامه‌یه‌كى چوار خاڵیدا به‌ره‌ى توركمانى داوا له‌ كۆمسیۆن و نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان ده‌كات، ده‌نگه‌كانى به‌ره‌ى توركمانى به‌ده‌ست هه‌ژماربكرێنه‌وه‌.

ده‌قى به‌یاننامه‌كه‌:
 



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure