نرخی دراوە جیهانییەکان لەبازاڕەکانی هەرێمی کوردستاندا

هەواڵ / ئابوری :: 17/05/2018‌ :: 330‌ جار بینراوە

دواڕۆژ
ئه‌مڕۆ پێنجشەممە 17ى ئایاری 2018، له‌كردنه‌وه‌ى  بازاڕدا به‌هاى دۆلار بەرامبەر دینار بەرزبوونەوەی به‌خۆیه‌وه‌ بینى و 100 دۆلار به‌ 120 هەزار و 750 دینار مامه‌ڵه‌ى پێوه‌كرا.


جواد سوبحان، له‌ كۆمپانیاى شەبەکە نەقدیە له‌ سلێمانى به‌ دواڕۆژى راگه‌یاند، ئه‌مڕۆ له‌كردنه‌وه‌ى بازاڕدا به‌هاى دۆلار به‌رامبه‌ر دینار بەرزبوونەوەی به‌خۆیه‌وه‌ بینى و 100 دۆلار به‌ 120 هەزار و 750 دینار مامه‌ڵه‌ى پێوه‌كرا، لەکاتێکدا دوێنێ له‌كردنه‌وه‌ى بازاڕدا 100 دۆلار بەرامبەر 120 هەزار و 600 دینار بوو.

به‌گشتى به‌هاى دراوه‌كان به‌مشێوه‌یه‌یە:
100 دۆلار به‌ 120 هەزار و 750 دینارە.
100 یۆرۆ به‌ 142 هەزار دینارە.
100 پاوه‌ن به‌ 162 هەزار دینارە.
100 هەزار تمەن به‌ 20 هەزار و  500 دینارە.
100 لیرەی تورکی به‌ 29 هەزار دینارە.

دوێنێ له‌كردنه‌وه‌ى بازاڕدا نرخه‌كان به‌مشێوه‌یه‌ بوون:
100 دۆلار به‌ 120 هەزار و 600 دینارە.
100 یۆرۆ به‌ 144 هەزار دینارە.
100 پاوه‌ن به‌ 164 هەزار دینارە.
100 هەزار تمەن به‌ 20 هەزار و  500 دینارە.
100 لیرەی تورکی به‌ 29 هەزار دینارە.



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure