ته‌ندروستى هه‌ولێر دڵنیایی ده‌داته‌ هاووڵاتیان

هەواڵ / کوردستان :: 17/05/2018‌ :: 372‌ جار بینراوە

دواڕۆژ، كۆچه‌ر عه‌لى 
ته‌ندروستى هه‌ولێر رایده‌گه‌یه‌نێت، دواى به‌دواداچوونێكى زانستى گه‌یشتینه‌ ئه‌و ده‌رئه‌نجامه‌ى هیچ جۆره‌ نه‌خۆشیه‌ك به‌ ناوى ئیبۆلا له‌ هه‌رێم بوونى نییه‌. 


سامان به‌رزنجى، به‌ڕێوه‌به‌رى ته‌ندروستى هه‌ولێر و هه‌ر چوار به‌ڕێوه‌به‌رى نه‌خۆشخانه‌ گه‌وره‌كانى هه‌ولێر ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌ 17ى ئایارى 2018 له‌ كۆنگره‌یه‌كى رۆژنامه‌وانیدا رایانگه‌یاند، دواى به‌ دواداچوونێكى زانستى و وردى ته‌ندروستى له‌ ناوه‌نده‌كانى ته‌ندروستى هه‌ولێر و به‌ سه‌رپه‌رشتى رێكخراوى ته‌ندروستى نێوده‌وڵه‌تى گه‌یشتینه‌ ئه‌و ده‌رئه‌نجامه‌ى كه‌ هیچ جۆره‌ نه‌خۆشیه‌ك به‌ ناوى ڤایرۆسى ئیبۆلا بوونى نییه‌. 

سامان به‌رزنجى وتیشى "دواى ره‌وانه‌كردنى پشكنینى چه‌ند كه‌سێكى نه‌خۆش بۆ وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى عێراق ده‌ركه‌وت كه‌ سه‌رجه‌م پشكنینه‌كان ئه‌وه‌یان ده‌رخستووه‌ كه‌ نه‌خۆشى ئیبۆلا له‌ هه‌رێمى كوردستان نییه‌، به‌ڵكو نه‌خۆشییه‌كه‌ ڤایرۆسێك بووه‌ له‌ڕێگه‌ى ئاژه‌ڵەوە ده‌گوازرێته‌وه‌ و مه‌ترسى بۆ سه‌ر مرۆڤ نییه‌". 

ئاماژه‌ى به‌وه‌شكرد، هاووڵاتیان دڵنیاده‌كه‌ینه‌وه‌ كه‌ هیچ حاڵه‌تێكى نه‌خۆشى ئیبۆلا بوونى نییه‌ و ئه‌و هه‌واڵانه‌شى له‌ تۆڕه‌ كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان بڵاوده‌كرێنه‌وه‌، ته‌نها بۆ سه‌رقاڵكردنى خه‌ڵك و ترساندنى هاووڵاتیانه‌ و جێى بایه‌خ نییه‌.



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure