یەکێتی ئه‌وروپا: هه‌وڵی چاره‌سه‌رێكی خێرا ده‌ده‌ین بۆ رزگاركردنی ڕێكکه‌وتنی ئه‌تۆمی

هەواڵ / جیهان :: 17/05/2018‌ :: 259‌ جار بینراوە

 دواڕۆژ 
بەرپرسێكى یه‌كێتى ئه‌وروپا رایده‌گه‌یه‌نێت، یه‌کێتی ئه‌وروپا ناتوانێت گه‌ره‌نتی یاسایى و دارایی بداته‌ ئێران، به‌ڵام ئه‌وان له‌ هه‌وڵی جدیدان بۆ دۆزینه‌وه‌ی رێگاچاره‌یه‌ك بۆ  به‌رده‌وامبوونی و له‌ هه‌فته‌كانی داهاتوودا رێوشوێنه‌كان دیاریده‌كه‌ن.


به‌پێی هه‌واڵێکی بی بی سی، دوای كۆبوونه‌وه‌ی نێوان وه‌زیرانی ده‌ره‌وه‌ی ئێران، فڕه‌نسا، بریتانیا و ئه‌ڵمانیا فیدریكا مۆگرینی، بەرپرسی سیاسه‌تى ده‌ره‌وه‌ی یه‌كێتى ئه‌وروپا رایگەیاندووە "به‌رپرسه‌ به‌شداره‌كانی رێكکه‌وتنی ئه‌تۆمی شاره‌زایانیان راسپاردووه‌ بۆ پاراستی كاره‌كانی ئه‌وروپا له‌ ئێران و له‌ هه‌فته‌ی داهاتووشدا له‌سه‌ر ئه‌و بابه‌ته‌ كۆبوونه‌وه‌یه‌ك له‌ ڤییه‌نا به‌ به‌شداری وه‌زیرانی ده‌ره‌وه‌ ئه‌نجام دەدرێت".

وتیشی "ئه‌و رێوشوێنانه‌ی بڕیاره‌ بیدۆزینەوە، رێ به‌ ئێران ده‌ده‌ن به‌رده‌وام بێت له‌ هه‌نارده‌كردنی نه‌وت و رێده‌دات به‌ بانكه‌ ئه‌وروپییه‌كان تاوه‌كوو له‌ ئێران كاربكه‌ن".

سێشه‌ممه‌ى رابردوو وه‌زیرانی ده‌ره‌وه‌ی ئێران، ئه‌ڵمانیا، فڕه‌نسا و بریتانیا كۆبوونه‌وه‌یان ئه‌نجامدا بۆ چۆنێتی رزگاركردنی رێكکه‌وتنی ئه‌تۆمی  ئێران دوای كشانه‌وه‌ی ئه‌مریكا.



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

بەپەلە