حكومه‌تی هه‌رێم زیاتر لە 22 ملیۆن دۆلار ده‌داته‌ كۆمپانیای دانه‌غاز

هەواڵ / ئابوری :: 16/05/2018‌ :: 758‌ جار بینراوە

دواڕۆژ
كۆمپانیاى دانه‌غاز ئاشكرایكرد بڕى 22.7 ملیۆن دۆلارى به‌كاش له‌ كۆمپانیاى بێرل بترۆلیۆم وه‌رگرت، له‌ هه‌رێمى كوردستان .

له‌ به‌یاننامه‌یه‌كدا كه‌ ئه‌مڕۆ 16ى ئایار له‌ ماڵپه‌ڕى فه‌رمى خۆى بڵایكردوه‌ته‌وه‌ رایگه‌یاندوه‌، دواى كۆتاییهاتنى چاره‌كى یه‌كه‌مى ساڵى 2018، بڕى 22 ملیۆن و 700 هه‌زار دۆلار (85.5 ملیۆن درهه‌مى ئیماراتى) به‌ كاش له‌ كۆمپانیاى بێرل بترۆلیۆم له‌ هه‌رێمى كورستان وه‌رگرت.

دانه‌غاز رونیكردوه‌ته‌وه‌، به‌بڕه‌ى وه‌ریگرتوه‌ كۆى ئه‌ پارانه‌ى له‌سه‌ره‌تاى ئه‌مساڵه‌ له‌ كۆمپانیاى بیرل بتریۆم له‌ هه‌رێمى كوردستان وه‌ریگرتوه‌ گه‌یشتوه‌ 36.7 ملیۆن دۆلار (136 ملیۆن درهه‌مى ئیماراتى)

كۆمپانیاى دانه‌غاز یه‌كێك له‌ گه‌وره‌ كۆمپانیاكانى بوارى غازى سروشتى له‌ خۆرهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست، ساڵى 2005 دامه‌زراوه‌، له‌ بۆرسه‌ى ئه‌بوزه‌بى (ADX) تۆماره‌ و له‌ هه‌ر یه‌ك له‌ وڵاتانى ئیمارات و میسر و هه‌رێم كوردستان له‌ بوارى غازى سروشتى كارده‌كات و رۆژانه‌ 67.600 به‌رمیل نه‌وتى (TOE) به‌رهه‌م ده‌هێنێت.



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure