به‌هاى دۆلار به‌رامبه‌ر دینار به‌رزده‌بێتەوە و تمه‌نیش زیاتر داده‌به‌زێت

هەواڵ / ئابوری :: 16/05/2018‌ :: 9680‌ جار بینراوە

دواڕۆژ
ئێوارەی ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌ 16ى ئایار 2018، له‌کاتی داخستنى بازاڕی دراودا به‌هاى  هه‌ر  دۆلار به‌رامبه‌ر به‌ دینار و تمه‌ن  به‌رز ده‌بێته‌وه‌ و 100 دۆلار به‌ 120 هەزار و 700 دینار و  تمه‌نیش به‌ 670.000 مامه‌ڵه‌ى پێوه‌كرا.


شاخه‌وان فه‌لاح، له‌ كۆمپانیاى په‌ى ماسته‌ر (PMC) له‌ سلێمانى به‌ دواڕۆژى راگه‌یاند، ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ له‌کاتی داخستنى بازاڕه‌كانى دراودا به‌هاى دۆلار به‌رامبه‌ر به‌ دینار به‌راورد به‌ نرخى کاتی كردنه‌وه‌ی بازاڕ به‌رزبوونه‌وه‌ به‌خۆیه‌وه‌ بینى و 100 دۆلار به‌ 120 هەزار و 700 دینار مامه‌ڵه‌ى پێوه‌كرا له‌ كاتێكدا  له‌كردنه‌وه‌ى بازاڕدا به‌ 120 هه‌زار و 600 دینار.
سه‌باره‌ت به‌ به‌هاى دۆلار به‌ تمه‌ن وتى" له‌ كردنه‌وه‌ بازاڕ 100 دۆلار به‌ 603.000 تمه‌ن بوو، به‌لام له‌ داخستنى بازاڕ به‌رزبووه‌ به‌ 670.000 تمه‌ن بووه‌.

به‌گشتى ئه‌مڕۆ نرخى دۆلار به‌رامبه‌ر دینار به‌مشێوه‌یه‌ بوو:
- به‌كاتى كردنه‌وه‌ى بازاڕ نرخی 100 دۆلار بە 120.700 دینار.
- به‌كاتى داخستنی بازار نرخی 100 دۆلار بە 120.600 دینار.



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure