دواڕۆژ، عیسا عه‌بدولقه‌هار
كاندیدێكی ده‌رچووی یه‌كێتی له‌هه‌ولێر رایده‌گه‌یه‌نێت "به‌ئاشكرا ساخته‌كاری له‌هه‌ولێر كراوه و به‌شێكی زۆری ده‌نگده‌ران به‌بێ بایۆمه‌تری و به‌ده‌ست ده‌نگیانداوه‌و ته‌نانه‌ت ھەموو ئەو دەنگدەرانەی لە دەرەوەی کوردستان دەژین بە کارتە کۆنەکە دەنگیان بۆ دراوە".
داواشده‌كات ئه‌نجامی ده‌نگه‌كان له‌ڕێگه‌ی ده‌ستییه‌وه هه‌ژماربكرێته‌وه.
ئارێز عه‌بدوڵا، كاندیدی ده‌رچووی یه‌كێتی له‌پارێزگای هه‌ولێر لهڕاگهیەنراوێكدا ئاشكرایكردووه، دوای دەرچوونی ئەنجامە سەرەتاییەکان و بەدواداچوون گەیشتۆته ئەو بڕوایەی ئەنجامەکانی ھەڵبژاردنی ھەولێر جێگەی متمانە نین و پێویستی بە پێداچوونەوەو لێکۆڵینەوە ھەیە.
ئه‌و په‌رله‌مانتاره‌ی یه‌كێتی، ده‌شڵێت "ھەرچەندە بەپێی ئەنجامەکانی هه‌ڵبژاردن من دەرچووم، بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا بڕوام بەو ئەنجامە نییە و بەڵگەشمان لایە کە ژمارەیەکی زۆری وێستگەکان جگە لە نوێنەری لایەنێک ھیچ نوێنەرێکی تر ئامادەنەبوون".
بەوتەی ئارێز عەبدوڵڵا، "بەئاشکرا سەختەکاری کراوە بەتایبەت بەشێکی زۆری دەنگدەران بایۆمەترییان نەکردووە، بەڵکو بەدەست دەنگدراوە تەنانەت ھەموو ئەو دەنگدەرانەی لە دەرەوەی کوردستان دەژین بە کارتە کۆنەکە دەنگیان بۆ دراوە و رێژەی بەشداریکردن لەگەڵ ئەنجامەکان زۆر ناکۆکن".
ئه‌و په‌رله‌مانتاره‌ی یه‌كێتی رونیشكردۆتهوه چۆن دەکرێ وێستگەکانی قەزایەک بەتەواوی بێ چاو‌دێر و بێ نوێنەری قەوارەکان بێت، ئەگەربێت و چەند وێستگەیەک لە مێرگەسۆر و سۆران و ھەولێر بەنموونە وەربگرین و لێکۆڵینەوەیان تێدا بکرێ ئەنجامە راستییەکە بۆ ھەموو لایەک روون دەبێتەوە، بۆیه داوا لە کۆمسیۆنی باڵای ھەڵبژاردن دەکەین بەدەست دووبارە دەنگەکان بژمێردرێنەوە.
له‌باره‌ی ئه‌و داوایه، هه‌ژار عومه‌ر، ئه‌ندامی ده‌زگای هه‌ڵبژاردنی یه‌كێتی له هه‌ولێر به دواڕۆژی راگه‌یاند "ساخته‌كاری زۆر گەورە له هه‌ڵبژاردنی هه‌ولێردا كراوه و ئێمه تێبینی زۆرمان هه‌یه و داوا له كۆمسیۆن ده‌كه‌ین وه‌ڵامێكی بڕواپێكهری سكاڵاكانمان بداته‌وه".
وتیشی "ئه‌گه‌ر دووباره ده‌نگه‌كان له هه‌ولێر هه‌ژماربكرێته‌وه، ئه‌وا ئه‌نجامه‌كانی به رێژه‌یه‌كی یه‌كجار زۆر گۆڕانكاری به‌سه‌ردادێت".
تائێستا هه‌شت حزب و لایه‌ن له هه‌ولێر سكاڵایان له‌سه‌ر به‌ڕێوه‌چوونی هه‌ڵبژاردن له هه‌ولێر تۆماركردووه و داوای هه‌ژماركردنه‌وه‌ی ده‌نگه‌كان ده‌كه‌ن.