ئیسرائیل هاوردەکردنی بەروبومە کشتوکاڵیەکانی لە تورکیاوە راگرت

هەواڵ / جیهان :: 16/05/2018‌ :: 217‌ جار بینراوە

تاگ :: تورکیا

دواڕۆژ
ئوری ئاریەڵ، وەزیری کشتوکاڵی ئیسرائیل رایگەیاند کە هاوردەکردنی بەروبومە کشتوکاڵیەکانی لە تورکیاوە راگرتوە.


ئاریەڵ کە لە رێگەی تویتەرەوە بڕیارەکەی بڵاوکردۆتەوە و نوسیوێتی "پشتیوانی لە وڵاتێک ناکەن کە دووڕوانە هەوڵبدات وانەی ئەخلاق بدات بە ئیسرائیل".

لەلایەکی دیکەوە سەرکردەکانی تورکیا و ئیسرائیل لە رێگەی تویتەرەوە هێرش دەکەنە سەر یەکتری. 

بنیامین ناتانیاهو، لە پەیامێکیدا کە بە ئینگلیزی و عیبری بڵاوی کردۆتەوە نوسیوێتی "ئەردۆغان پشتیوانی لە حەماس دەکات و بەوەش پشتیوانی لە تیرۆر و کۆمەڵکوژی دەکات و گومان نیە کە باش دەزانێت کە چی دەکات".

وەرگێڕانی: کامەران ئەحمەد  



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure