فۆرین پۆلیسی: دروستکردنی ماندێلایەکی کورد

هەواڵ / کوردستان :: 17/05/2018‌ :: 308‌ جار بینراوە

دواڕۆژ
نوسەرێکی ئەمریکی لە وتارێکیدا ستایشی سەڵاحەدین دەمیرتاش، کاندیدی هەدەپە بۆ هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی تورکیا دەکات و دەڵێت ئەشێ دەسەڵاتە زۆردارەکەی ئەردۆغان بیکاتە ماندێلای کورد.

هێنری بارکی، لە وتارێکیدا کە لەگۆڤاری (فۆرین پۆلیسی)ی ئەمرکیدا بڵاوی کردۆتەوە نوسیوێتی بە زیندانیکردنی نەیارێکی سەرەکی، حکومەتی تورکیا وا دەکات سەڵاحەدین دەمیرتاش زیاتر لای جەماوەر خۆشەویست ببێت و ببێتە نەیارێکی بەهێزتر.


بارکی لەو وتارەیدا کە لەژێر ناونیشانی (دروستکردنی ماندێلایەکی کورد) بڵاوی کردۆتەوە ئاماژەی بۆ ئەوە کردوە رەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆکی تورکیا و کاندیدی پارتی دەسەڵاتدار بۆ هەڵبژاردنەکانی داهاتوی تورکیا ئەگەر هەیە سەرکەوتن بەدەست بێنێت، بەڵام ڕەوایەتی هەڵبژاردنەکە لەژێر پرسیاردا دەبێت چونکە لەژێر باری نائاسایی بەڕێوە دەچێت و یەکێک لە گەورەترین نەیارەکانی کە دەمیرتاشە لە زینداندایە.


نوسیویشێتی ئەگەر هەیە لەکاردانەوەدا بەرامبەر ئەو دەسەڵاتە خۆسەپێنیەی ئەردۆغاندا پێگەی دەمیرتاش لە وڵاتەکەدا هەڵکشێت بۆ بەهێزترین سیاسەتمەدار و نیلسۆن ماندێلای کورد.


نوسەر کە ستایشێکی زۆری دەمیرتاش دەکات، دەڵێت تاکە شتێک کە لە هەڵمەتی هەڵبژاردنەکەدا لەبەرژەوەندی دەمیرتاش نەبێت ئەوەیە لە زینداندایە و لەلایەن حکومەتی تورکیاوە پەیوەندیەکانی بە ستافی هەڵبژاردنەکەیەوە سنوردار دەکرێت.


ئاماژەش بۆ ئەوە دەکات کەیسەکەی دژی دەمیرتاش بەشێکە لە هەوڵێکی گەورەتر بۆ لەناوبردنی سەرکردایەتی بزوتنەوەی کورد لە تورکیا و رێگری لە سەرهەڵدانی سەرکردەیەکی مەعقول و جەماوەری و میانڕەو.
وەرگێڕانی: کامەران ئەحمەد



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure