جۆرێكى نوێى ماده‌ى هۆشبه‌ر له‌ ئێرانه‌وه‌ دێته‌ كوردستان

هەواڵ / کوردستان :: 16/05/2018‌ :: 227‌ جار بینراوە

تاگ :: میدیا

دواڕۆژ
دیارترین مانشێتى ژماره‌ى ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌ 16ى ئایارى به‌شێك له‌ میدیا كوردییه‌كان:

كوردستانى نوێ:

- كوردستانێتیى كه‌ركوك به‌سه‌ر ته‌عریب و تۆرانى و هاوئاوازه‌كانیاندا سه‌ركه‌وت
  * كۆمسیۆن: یه‌كێتى له‌ كه‌ركوك یه‌كه‌مه‌
  * عه‌بادى: له‌كۆى 1352 سندوق له‌ كه‌ركوك، تانه‌ له‌ 82 سندوق هه‌یه‌، ئه‌وه‌ش رێژه‌یه‌كى زۆر كه‌مه‌
- سبه‌ینێ ره‌مه‌زانه‌
- مێركڵ داواده‌كات ئه‌وروپا هه‌وڵى زیاتر بدات بۆ راگرتنى جه‌نگى سوریا
- سیناریۆ و ئه‌گه‌ره‌كانى پێكهێنانى حكومه‌تى نوێى عیراق
  * كێبڕكێى نێوان سه‌در، عه‌بادى، عامرى، مالكى و عه‌لاوى، عیراق ده‌گه‌یه‌نێته‌ كوێ؟
- سه‌رۆك مه‌عسوم: چه‌سپاندنى ئۆقره‌یى و پاراستنى به‌رژه‌وه‌ندییه‌ باڵاكان
- قوباد تاڵه‌بانى و برێت مه‌كگۆرك: پته‌وكردنى په‌یوه‌ندییه‌كان
- پیرۆزبایى بۆ یه‌كێتیى مامۆستایان 
- سه‌رۆك مه‌عسوم پیرۆزبایى هاتنه‌وه‌ى مانگى پیرۆزى ره‌مه‌زان ده‌كات
- یه‌كێتیى مامۆستایانى كوردستان له‌ رێكخراوه‌ گرنگ و كاریگه‌ره‌كانى وڵاته‌كه‌مانه‌
- یه‌كێتى ده‌توانێت نوێنه‌رایه‌تیى هه‌رێم بكات له‌ به‌غدا، چونكه‌ په‌یوه‌ندیى له‌گه‌ڵ هه‌موو لایه‌نه‌ عیراقییه‌كاندا پته‌وه‌
- بۆچى هاووڵاتیان وه‌ك پێویست به‌شدارى هه‌ڵبژاردن ناكه‌ن؟
- ئێواره‌ یادێك بۆ هونه‌رمه‌ند ئیبراهیم خه‌یات له‌ سلێمانى
- به‌مزووانه‌، كوردستانى نوێ وه‌رزى یادى رۆژنامه‌گه‌رى كوردیى ده‌ستپێده‌كات

خه‌بات:
- سبه‌ى یه‌كه‌م رۆژى مانگى ره‌مه‌زانى پیرۆزه‌
- به‌گوێره‌ى كۆمیسیۆنى باڵاى هه‌ڵبژاردنه‌كان پارتى براوه‌ى یه‌كه‌مى هه‌رێمى كوردستان و دووه‌مى پارێزگه‌ى نه‌ینه‌وایه‌
- به‌گوێره‌ى ئه‌نجامه‌ به‌راییه‌كان پارتى له‌ ده‌ره‌وه‌ى وڵات له‌ پله‌ى یه‌كه‌مدایه‌
- ئیندیپێندێنت: ئه‌مریكا ناتوانێت له‌ڕووى سیاسییه‌وه‌ عێراق له‌ ئێران داببڕێت
- هه‌رلایه‌ك به‌پێویستى بزانێت بۆ لادانى گومانه‌كان با له‌ رێگه‌ى كۆمیسیۆنى باڵاى هه‌ڵبژاردنه‌كانه‌وه‌ هه‌وڵى خۆیان بده‌ن
- بریتانیا داوا له‌ یه‌كێتیى ئه‌وروپا ده‌كات به‌ هه‌ماهه‌نگى كاربكه‌ن دژى توندڕه‌وه‌ ئیسلامییه‌كان
- نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان: پێویسته‌ حكومه‌تى بنكه‌فراوان له‌ عێراق پێكبهێندرێت
- گواستنه‌وه‌ى باڵیۆزخانه‌ى ئه‌مریكا بۆ ئۆرشه‌لیم ناڕه‌زایه‌تى لێكه‌وته‌وه‌
  * له‌ سنووره‌ى غه‌زه‌ نزیكه‌ى 60 كه‌س كوژراون و 3 هه‌زار كه‌سیش برینداربوون
- وێڕاى ئه‌ركى پاراستنى هه‌رێم و ده‌ستكه‌وته‌كان، پێشمه‌رگه‌ى پاراستنى ژینگه‌ ئه‌ركى دیكه‌شى هه‌یه‌
  * به‌ به‌راورد له‌گه‌ڵ ساڵانى رابردوو ئاستى هوشیارى خه‌ڵك به‌رزبۆته‌وه‌ و پاشماوه‌كان فڕێ ناده‌نه‌ نێو سروشت

ئاژانس:
- ریفراندۆم 270 هه‌زار ده‌نگى كوردى فه‌وتاند .. نزیكه‌ى هه‌شت كورسیى ناوچه‌ جێناكۆكه‌كانه‌
- شۆڕش حاجى: هێزى چه‌كدارى دروستناكه‌ین
- یه‌كێتیى داواى چه‌ند پۆستێكى ئیداره‌ى ناوچه‌ جێناكۆكه‌كانى نه‌ینه‌وا ده‌كات
- 300 هه‌زار ناوى دووباره‌ و مردوو له‌ تۆمارى ده‌نگده‌راندا پاك كراونه‌ته‌وه‌ .. پشت به‌ پسووڵه‌ى خۆراك، وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى و تۆمارى عێراق به‌ستراوه‌
- یه‌كێتیى وه‌فدێك ده‌نێرێته‌ لاى حزبه‌كان
- هه‌ڵبژاردن هاوكێشه‌ى هاوپه‌یمانێتییه‌كان ده‌گۆڕێت .. عه‌بادى و سه‌در براوه‌ و مالیكى و سوننه‌ دۆڕاوى سه‌ره‌كى بوون
- نوێنه‌رانى كورد له‌ په‌رله‌مانى توركیا ناچار به‌ هه‌ڵهاتن ده‌كرێن .. ده‌ په‌رله‌مانتاریان توركیایان جێهێشتووه‌
- منداڵان له‌ بانگه‌شه‌كاندا به‌كارهێنران .. كۆمیسیۆن به‌ پێشێلكارى ده‌ینووسێ و لێپێچینه‌وه‌ ده‌كات
- كۆمه‌ڵه‌ى قورئانخوێنه‌كان یه‌كناگرنه‌وه‌ .. گرفتى سه‌رۆكایه‌تیى ته‌نگى پێهه‌ڵچنیون
- "ئه‌زهه‌رى كوردستان" ساڵانه‌ به‌ هه‌زاران سه‌ردانكه‌رى هه‌یه‌
- هاووڵاتیانى گوندێكى هه‌رێم جگه‌ره‌كێشانیان لێ قه‌ده‌غه‌كراوه‌.. باپیره‌گه‌وره‌یان به‌ جگه‌ره‌ مردووه‌

هاوڵاتى:
- یه‌كێتى مه‌رجى هه‌یه‌ بۆ به‌ده‌ست هه‌ژماركردنى ده‌نگه‌كانى كه‌ركوك
  * سه‌عدى پیره‌: رێگه‌ناده‌ین ئه‌م كه‌ڵه‌گاییه‌ به‌سه‌رماندا تێپه‌ڕێنرێت و شه‌قام ده‌جوڵێنین
- حزبه‌ ناڕازییه‌كان ده‌ستپێشخه‌رییه‌كى پارتى ره‌تده‌كه‌نه‌وه‌
- پێداچوونه‌وه‌ به‌ بڕیارى به‌كارهێنانى ده‌نگدانى ئه‌لیكترۆنى ده‌كرێت
- هۆكارى كه‌مكردنى ده‌نگه‌كان به‌لاى هه‌ندێك له‌ گۆڕانخوازه‌كانه‌وه‌ هه‌مووى بۆ ساخته‌كاریى ناگه‌ڕێته‌وه‌
- به‌رپرسانى یه‌كگرتوو ده‌ڵێن به‌ مه‌به‌ست هه‌وڵى په‌راوێزخستنیان ده‌درێت، به‌بڕواى چاودێرێكیش ئه‌مه‌ فۆڕماتێكى سیاسییه‌ بۆ حزبه‌كه‌
- گومان ده‌خرێته‌ سه‌ر سى ڤى به‌ڕێوه‌به‌ره‌ نوێیه‌كانى په‌روه‌رده‌
  * هه‌ریه‌كه‌ له‌ پارتى و یه‌كێتى و گۆڕان تۆمه‌تبارده‌كرێن به‌ برابه‌شكردنى پۆسته‌كان
- سه‌در، ئه‌و پیاوه‌ى هه‌ژاره‌كان سه‌ریانخست

هه‌ولێر:
- پارتى: با له‌ به‌غدا شه‌راكه‌ت و ته‌وافوق و هاوسه‌نگى، ئه‌وله‌ویه‌تى سه‌ره‌كیى هه‌مومان بێت نه‌ك پله‌ و پۆسته‌كان
- كێبڕكێى ئه‌مریكا و ئێران بۆ پێكهێنانى حكومه‌تى نوێ ده‌ستپێكرد
- یه‌كێتى مامۆستایان شانبه‌شانى بزوتنه‌وه‌ رزگاریخوازى گه‌له‌كه‌مان به‌شدارى له‌ ره‌وتى سیاسى و چه‌كدارى گه‌له‌كه‌مان كردووه‌
- كورد، نه‌ته‌وه‌یه‌كى بێ ده‌وڵه‌ت، به‌ڵام كاریگه‌ر له‌ سه‌قامگیرى رۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست
- سه‌در له‌ پێشه‌وه‌ى هه‌ڵبژاردنه‌كانه‌ و حكومه‌تى داهاتوو شێوه‌ جیاواز وه‌رده‌گرێ
  * رۆیته‌رز: ئێران به‌ ئاشكرایى رایگه‌یاندوه‌ كه‌ ئه‌وان رێگاناده‌ن (سه‌در) حكومه‌تى نوێ پێكبێنێ
- گواستنه‌وه‌ى باڵیۆزخانه‌ى ئه‌مریكا بۆ قودس .. كاردانه‌وه‌ى نێوده‌وڵه‌تى و ناوخۆیى و به‌تایبه‌تى جیهانى ئیسلامى لێكه‌وته‌وه‌
- وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌ڵمانیا: كۆمپانیا ئه‌ڵمانییه‌كان هیچ چانسیان بۆ مامه‌ڵه‌ له‌گه‌ڵ ئێران نه‌ماوه‌

رێگاى كوردستان:
- هۆگر چه‌تۆ، رێكخه‌رى تۆڕى شه‌مس بۆ چاودێرى هه‌ڵبژاردن: ده‌بێت كۆمسیۆن ئه‌نجامه‌كان وێستگه‌ به‌ وێستگه‌ رابگه‌یه‌نێت نه‌ك به‌گشتى
- پاڵێوراوانى حزبى شیوعى ده‌چنه‌ په‌رله‌مان
- سه‌لیم جبوورى ده‌رنه‌چۆوه‌!
- له‌ په‌رله‌مانى كوردستان پڕۆژه‌ ده‌بارێت .. له‌ خولى رابردووه‌وه‌ زیاتر له‌ 300 پڕۆژه‌یاساو بڕیار به‌بێ په‌سه‌ندكردن پێشكه‌شكراون
- هێشتا لیوا هه‌ڵوه‌شاوه‌كانى دواى 16ى ئۆكتۆبه‌ر یه‌كیان نه‌گرتووه‌ته‌وه‌
- سه‌رۆكى ده‌سته‌ى مافى مرۆڤ: له‌كاتى لێكۆڵینه‌وه‌دا زیندانیان ئه‌شكه‌نجه‌ ده‌درێن، چه‌ندین ده‌ستگیركراو ماوه‌ى یاساییان ته‌واوكردووه‌ و حوكم نه‌دراون
- خراپى رێگاكانى نێوان قه‌ڵادزێ - رانیه‌ رووداوه‌كانى هاتووچۆى زیاتر كردووه‌
- پێشمه‌رگه‌یه‌كى شیوعى ده‌چێته‌ په‌رله‌مانى عێراق

وشه‌:
- سه‌در له‌ شه‌ڕكه‌رێكى دژ به‌ ئه‌مریكاوه‌ بۆ بڕیاربه‌ده‌ستى یه‌كه‌مى عێراق
- یه‌كگرتوو: وا بڕوا یه‌كێتى له‌ داهاتوودا %99ى ده‌نگه‌كان دێنێ
- میسال ئالووسى: عێراقییه‌كان له‌م هه‌ڵبژاردنه‌دا سزاى ئێرانیان دا
- په‌رله‌مانتارێكى سه‌در: حكومه‌تێكى دوور له‌ تایفى دروست ده‌كه‌ین
- شاره‌زایان: ئامێره‌كه‌ هاك ناكرێ به‌رنامه‌سازیى پێشوه‌خته‌ى بۆ كراوه‌
- كوردستان ده‌بێت به‌ نه‌خۆشخانه‌یه‌كى گه‌وره‌ .. له‌ ماوه‌ى چوار ساڵدا 36 ملیۆن هاووڵاتى سه‌ردانى نه‌خۆشخانه‌یان كردووه‌
- هه‌ڵبژاردن ناكۆكییه‌كانى یه‌كێتى و گۆڕانى بردووه‌ته‌ قۆناغێكى مه‌ترسیداره‌وه‌
- گه‌شتیارانى رۆژهه‌ڵاتى كوردستان چیتر له‌توانایاندا نییه‌ سه‌ردانى هه‌رێمى كوردستان بكه‌ن
- جۆرێكى نوێى ماده‌ى هۆشبه‌ر له‌ ئێرانه‌وه‌ دێته‌ كوردستان كه‌ تێكه‌ڵى نێرگه‌له‌ ده‌كرێ
- دوا قۆناغى شه‌قامى 120 مه‌ترى هه‌ولێر كێشه‌ى تێده‌كه‌وێت



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure