رۆژنامه‌كانى توركیا ره‌شیانپۆشى

هەواڵ / جیهان :: 16/05/2018‌ :: 188‌ جار بینراوە

دواڕۆژ
وه‌ك پشتگیرییه‌ك له‌و قوربانییه‌ فه‌له‌ستینیانه‌ى له‌ خۆپیشاندانه‌كانى دژى كردنه‌وه‌ى باڵیۆزخانه‌ى ئه‌مریكا له‌ قودس له‌ ناوچه‌ى غه‌ززه‌ كوژران، رۆژنامه‌ به‌ناوبانگه‌كانى توركیا به‌ مانشێتى پشتگیریى له‌ فه‌له‌ستین و باكگراوندى ره‌ش، چاپى دوێنێیان ده‌رچواند و پرسه‌یان گێڕا.


رۆژنامه‌كانى حوڕییه‌ت، سه‌باح، میلـلیه‌ت، بوستا، وه‌ته‌ن، یه‌نى شه‌فه‌ق، ستار و خه‌به‌ر تورك، به‌ سه‌روتار و مانشێته‌كانى لاپه‌ڕه‌ى یه‌كه‌میان و به‌ ره‌شكردنى ناوى خۆیان، هه‌ڵوێستى خۆیان له‌ دژى گواستنه‌وه‌ى باڵیۆزخانه‌ى ئه‌مریكا له‌ ئیسرائیل بۆ قودس ده‌ربڕى و دوێنیان به‌ پرسه‌ى نیشتمانیى توركیا له‌قه‌ڵه‌مدا. 

به‌ گوێره‌ى سه‌رچاوه‌ ته‌ندروستیه‌كانى فه‌له‌ستین، له‌ خۆپیشاندانه‌كاندا كه‌ دژى كردنه‌وه‌ى باڵیۆزخانه‌ى ئه‌مریكا له‌ ئیسرائیل له‌ شارى قودس له‌ ناوچه‌كانى كه‌رتى غه‌ززه‌ ئه‌نجامدران 59 فه‌له‌ستینى گیانیان له‌ده‌ستدا و زیاتر له‌ 2770 كه‌سیش برینداربوون.



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure