دووه‌مین وڵات باڵیۆزخانه‌ى خۆى له‌ قودس كرده‌وه‌

هەواڵ / جیهان :: 16/05/2018‌ :: 885‌ جار بینراوە

تاگ :: جیهان

دواڕۆژ
گواتیمالا باڵیۆزخانه‌ى خۆى له‌ قودس كرده‌وه‌، سه‌رۆك وه‌زیرانى ئیسرائیل-یش ده‌ڵێت "گواتیمالا مامه‌ڵه‌ له‌گه‌ڵ سه‌رده‌م ده‌كات".


ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌ 16ى ئایار، له‌ مه‌راسیمێكدا كه‌ به‌ ئاماده‌بوونى بنیامین ناتانیاهۆ سه‌رۆك وه‌زیرانى ئیسرائیل و باڵیۆزى گواتیمالا له‌ ئیسرائیل به‌ڕێوه‌چوو، ئه‌و وڵاته‌ باڵیۆزخانه‌ى خۆى له‌ كۆمه‌ڵگه‌ى فه‌رمانگه‌كان له‌ قودسى ڕۆژئاوا كرده‌وه‌.

له‌ مه‌راسیمه‌كه‌دا سه‌رۆك وه‌زیرانى ئیسرائیل وته‌یه‌كى پێشكه‌شكرد  و رایگه‌یاند "بڕیاره‌كه‌ى گواتیمالا له‌گه‌ڵ سه‌رده‌م گونجاوه‌ و ئه‌و وڵاته‌ مامه‌ڵه‌ له‌گه‌ڵ سه‌رده‌م ده‌كات".

وتیشى "گواتیمالا له‌ رابردوو و ئێستاشدا یه‌كێكه‌ له‌و هاوڕێ و هاوپه‌یمانه‌ به‌هێزه‌كانمان".

گواتیمالا له‌دواى ویلایه‌ته‌ یه‌كگرتووه‌كانى ئه‌مریكا دووه‌م وڵاته‌ كه‌ باڵیۆزخانه‌ى خۆى له‌ شارى قودس كردووه‌ته‌وه‌.



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure