وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى بریتانیا: ره‌نگه‌ قاسم سلێمانى جێگه‌ى خامنه‌یى بگرێته‌وه‌

هەواڵ / جیهان :: 16/05/2018‌ :: 535‌ جار بینراوە

تاگ :: جیهان

دواڕۆژ   
بۆریس جۆنسۆن وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى بریتانیا هۆشداریى ئه‌وه‌یدا كه‌ گۆڕینى رژێمى ئێران كارێكى باش نابێت، به‌دووریشى نه‌زانى ژه‌نراڵ قاسم سلێمانى فه‌رمانده‌ى فه‌یله‌قى قودس-ى سه‌ر به‌ سوپاى پاسداران، جێگه‌ى عه‌لى خامه‌نیى رابه‌رى باڵاى ئێران بگرێته‌وه‌.


جۆنسۆن، له‌ میانه‌ى كۆبوونه‌وه‌یه‌كى ئه‌نجومه‌نى گشتى (په‌رله‌مان)ى بریتانیا وتى "نابێت ئامانجى ئێستامان رووخاندنى رژێمى ئێران بێت، به‌ڵكو پێویسته‌ (تا داهاتوویه‌كى نزیك) ئه‌و ئامانجه‌ رابگرین، چونكه‌ به‌راى من ئه‌و گۆڕانكارییه‌ باش نابێت، له‌به‌ر ئه‌وه‌ى پێشبینى ئه‌وه‌ ده‌كه‌م قاسم سلێمانى پێگه‌یه‌كى زۆر باڵا وه‌ربگرێت و ره‌نگه‌ جێگه‌ى خامنه‌یى بگرێته‌وه‌".



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure