ئه‌ندازیارێك چه‌ندین زانیارى مه‌ترسیدار لەسەر ئەمریکا ئاشكراده‌كات

هەواڵ / جیهان :: 16/05/2018‌ :: 1117‌ جار بینراوە

تاگ :: جیهان

دواڕۆژ
ئه‌ندازیارێكى پێشووى ده‌زگاى هه‌واڵگرى نیشتمانى ئه‌مریكا (سى ئاى ئه‌ى) تۆمه‌تبار ده‌كرێت به‌ دزه‌پێكردنى چه‌ندین پڕۆگرام و داتاى ئه‌لیكترۆنى ئه‌و ده‌زگایه‌ بۆ پێگه‌ى ویكلیكس.


به‌پێى زانیارییه‌كانى پێگه‌ ئه‌مریكییه‌كان، ئه‌و كارمه‌نده‌ى سى ئاى ئه‌ى ناوى (جۆوشوا ئاده‌م شۆوڵتى)یەو پله‌ى ئه‌ندازیارى ئه‌لیكترۆنى و پڕۆگرامسازى هه‌بووه‌، له‌ ساڵى 2017 چه‌ندین پڕۆگرامى ئه‌لیكترۆنى و داتاى تایبه‌تى سى ئاى ئه‌ى دزه‌پێكردوه‌و داونى به‌ پێگه‌ى ویكلیكس.

به‌پێى هه‌واڵێكى ئاژانسى هه‌واڵى NBC-ی ئه‌مریكى كه‌ ناوه‌ڕۆكى به‌ڵگه‌نامه‌یه‌كى ده‌سه‌ڵاتى داوه‌ریی وڵاته‌كه‌ى له‌وباره‌یه‌وه‌ بڵاوكردووه‌ته‌وه‌ "شۆوڵتى داواكراوترین كه‌س بووه‌ له‌ مێژووى ئه‌مریكادا، چونكه‌ ئه‌و زانیارییانه‌ى كه‌ دزه‌یپێكردون زۆر تایبه‌تبوون و ده‌توانرێت له‌دژى كۆمپانیاكانى كه‌رتى تایبه‌تى به‌كاربهێنرێن".

هه‌ر له‌و باره‌یه‌وه‌ ڕۆژنامه‌ى (The New York Post) راپۆرتێكى بڵاوكردووه‌ته‌وه‌ كه‌ تێیدا هاتووه‌ "ئه‌و كارمه‌نده‌ى پێشووى سى ئاى ئه‌ى هه‌ستاوه‌ به‌ دزه‌پێكردنى كۆمه‌ڵێك پڕۆگرام كه‌ بۆ كۆنترۆڵكردن و چاودێریكردنى ئایفۆن به‌كارده‌هێنرێن و تواناى ئه‌وه‌یان هه‌یه‌ ته‌له‌فزیۆنى ماڵه‌كان بگۆڕن بۆ ئامێرى چاودێرى و له‌و ڕێگه‌یه‌وه‌ زانیارى بگوازنه‌وه‌".

له‌ ئێستادا ئه‌و كارمه‌نده‌ى پێشووى سى ئاى ئه‌ى له‌ زیندانى فیدراڵى مه‌نهاتنه‌ و سه‌رجه‌م كه‌ره‌سته‌ تایبه‌ته‌كانیشى ده‌ستیان به‌سه‌ردا گیراوه‌.



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure