سه‌رۆكی ئیسرائیل هێرشی تووند ده‌كاته‌سه‌ر ئه‌ردۆغان

هەواڵ / جیهان :: 16/05/2018‌ :: 178‌ جار بینراوە

دواڕۆژ
سه‌رۆك وه‌زیرانی ئیسڕائیل هێرشی توند ده‌كاته‌سه‌ر سه‌رۆك كۆماری توركیا و پێیده‌ڵێت "كه‌سێك خۆی ده‌ستی له‌ خوێن سوربێت، بۆی نییه‌ باسی ئه‌خلاق بكات". 

دوێنێ سێشه‌ممه‌ 16ی ئایار، بنیامین ناتانیاهۆ، سه‌رۆك وه‌زیرانی ئیسڕائیل، له‌ تویتێكدا له‌ هه‌ژماری تایبه‌تی خۆی له‌ تویته‌ر لەوەڵامی ئەو هێرشانەی كە ئەردۆغان بەهۆی گرژییەكانی كەرتی غەززەوە كردییە سەر ئیسرائیل رایگه‌یاند، ئه‌ردۆغان یه‌كێكه‌ له‌ گه‌وره‌ پشتیوانه‌كانی حه‌ماس. 

ده‌شڵێت "گومانی تێدانییه‌ ئه‌ردۆغان زۆر باش له‌ تیرۆر و خوێنڕشتن تێده‌گات، بۆیه‌ پشێنیاری ده‌که‌م وانه‌ی ئه‌خلاق به‌ ئێمه‌ نه‌ڵێت". 

وه‌رگێڕانی: محه‌مه‌د نه‌جمه‌دین 



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure