كۆمسیۆن واده‌ی راگه‌یاندنی ناوی كاندیده‌ سه‌ركه‌وتووه‌كان ئاشكراده‌كات

هەواڵ / عێراق :: 16/05/2018‌ :: 10400‌ جار بینراوە

دواڕۆژ 
كۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كان واده‌ی راگه‌یاندنی ناوی ئه‌و كاندیدانه‌ ئاشكراده‌كات كه‌ توانیویانه‌ له‌ هه‌ڵبژاردنه‌كانی په‌رله‌مانی عێراق سه‌ركه‌وتووبن. 


ئەندامانی كۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كان، له‌ كۆنگره‌یه‌كی ڕۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند "له‌ چه‌ند ڕۆژی ئایینده‌دا ژماره‌ی كورسییه‌ تایبه‌ته‌كانی هه‌ر لیستێكی سه‌ركه‌وتوو له‌گه‌ڵ ناوی كاندیده‌ سه‌ركه‌وتووه‌كان راده‌گه‌یه‌نرێت". 
 
هاوكات كۆمسیۆن داواشی له‌سه‌رجه‌م لیسته‌كانی هه‌ڵبژاردن و حیزبه‌ عێراقییه‌كان كرد، پابه‌ندبن به‌ یاسا و ده‌ستور و رێز له‌ ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردنه‌كان بگرن و پارێزگاری له‌ ئاشتی ناوخۆیی وڵاته‌ بكه‌ن. 

ئاماژه‌ش به‌وه‌كراوه‌ هه‌ر لایه‌نێك كه‌ به‌ ئه‌نجامه‌كان ره‌زامه‌ند نییه‌، ده‌توانێت تانه‌ له‌ ئه‌نجامه‌كان بدات به‌ پێی نوسراوێكی تایبه‌ت به‌و بابه‌ته‌. 

رۆژی شه‌ممه‌ 12ى ئایار، خولى چواره‌مى هه‌ڵبژاردنى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق له‌ هه‌رێمى كوردستان و شاره‌كانى ترى عێراق به‌ڕێوه‌چوو.

وه‌رگێڕانی: محه‌مه‌د نه‌جمه‌دین 



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure