كۆمسیۆن ئه‌نجامى هه‌ڵبژاردنه‌كان له‌ كه‌ركوك و دهۆك ئاشكراده‌كات

هەواڵ / کوردستان :: 15/05/2018‌ :: 5893‌ جار بینراوە

دواڕۆژ
كۆمسیۆنى باڵاى سه‌ربه‌خۆى هه‌ڵبژاردنه‌كانى عێراق ئه‌نجامى به‌رایى هه‌ڵبژاردنه‌كانى له‌ هه‌ردوو پارێزگاى كه‌ركوك و دهۆك راگه‌یاند.


بەپێی ئەنجامە بەراییەکان، یەکێتی نیشتیمانی کوردستان لەسەر ئاستی کەرکوک پلەی یەکەمى هه‌یه‌ و 184 هەزار و 300 دەنگی بەدەستهێناوە، هاوکات هاوپەیمانی وەتەنییە لە پلەی دووەمدا هاتووە و به‌دواى ئه‌ویش به‌ره‌ى توركمانى دێت.

به‌پێى ئه‌نجامه‌ راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ ئیئتیلافی نه‌سر به‌ سه‌رۆكایه‌تی حه‌یده‌ر عه‌بادی به‌ 24 هه‌زار و 246 ده‌نگ له‌ پله‌ی چواره‌مدایه‌ و هاوپه‌یمانی فه‌تح به‌ سه‌رۆكایه‌تی هادی عامری به‌ 18 هه‌زار و 406 ده‌نگ به‌ پله‌ی پێنجه‌م دێت و هاوپه‌یمانی وه‌ته‌نیه‌ی سوننه‌كان له‌ پله‌ی شه‌شه‌مدایه‌ و 14 هه‌زار و 932 ده‌نگی به‌ده‌ست هێناوه‌ و لیستی‌ نیشتمان 13 هه‌زار و 575 ده‌نگی‌ به‌ده‌ستهێناوه‌ و نه‌وه‌ی‌ نوێ‌ 12 هه‌زار و  836 ده‌نگی‌ به‌ده‌ستهێناوه‌.

لە پارێزگای دهۆکیش، پارتی دیموکراتی کوردستان به‌ 348 هه‌زار و 777 ده‌نگ پلەی یەکەمی بەدەستهێناوە و یەکگرتووی ئیسلامیش لە پلەی دووەمدا هاتووە به‌ 48 هه‌زار و 300 ده‌نگ.

هاوكات یه‌كێتی‌ نیشتمانی‌ كوردستان به‌ 25 هه‌زار و 523 سێیه‌مه‌.



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure