دواڕۆژ ئەنجامی دەنگدانی تاراوگە بڵاودەكاتەوە

هەواڵ / کوردستان :: 15/05/2018‌ :: 2653‌ جار بینراوە

دواڕۆژ، عیسا عەبدولقەهار
بەپێی ئەو ئامارانەی لەكۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عێراق، لە دەنگدانی تاراوگە بڵاو کراوەتەوە، پارتی یەكەم و گۆڕان دووەم و یەكێتی سێیەم بوون.

بەپێی ئامارەكەی كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عێراق، كە وێنەیەكی دەست دواڕۆژ كەوتووە، لە دەنگدانی بەرایی جیاكردنەوەی 100%ی كورسییەكان پارتی لە 12 وڵاتدا 8 هەزارو 446 دەنگی بەدەستهێناوە.

هەر بەپێی ئاماری دەنگدانی تاراوگە، بزوتنەوەی گۆڕان بە بەدەستهێنانی سێ‌ هەزارو 2 دەنگ بەپلەی دووەم و یەكێتی نیشتمانی بە دوو هەزارو 232 دەنگ سێیەمی دەنگی تاراوگەی بەدەستهێناوە.

ئەو دەنگانەی تاراوگە لە وڵاتانی "سوید، ئەڵمانیا، ئەمریكا، بریتانیا، دانیمارك، نەمسا، بەلجیكا، هۆڵەندا، فیلەندا، نەرویج، نیوزلەنداو ئوستڕالیا" بووە.

بەپێی ئاماری دەنگدانی كۆمسیۆن، زیاتر لە 527 دەنگیش بەهۆی هەڵە بەكارهێنانی مۆری دەنگدان لەلایەن كۆمسیۆنەوە هەژمار نەكراون و پوچەڵ كراونەتەوە.



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure