یەکێتی لە سلێمانی یەکەمە
کۆمسیۆن ئەنجامی هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراقی لە چەند پارێزگایەک ئاشکراکرد

هەواڵ / کوردستان :: 14/05/2018‌ :: 6105‌ جار بینراوە

دواڕۆژ
کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق ئەمشەو دووشەممە ئەنجامی هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراقی لە چەند پارێزگایەک ئاشکرا کرد و لە سلێمانیش یەکێتی یەکەمە.

 

رێژەی دەنگەکانی پارێزگای سلێمانی بەم شێوەیەیە: یەکێتی نیشتیمانی کوردستان: 264 هەزار و حەوت دەنگ گۆڕان: 149 هەزار و 534 دەنگ، نەوەی نوێ  61 هەزار و 638 دەنگ کۆمەڵ: 49 هەزار پارتی دیموکراتی کوردستان: 46 هەزار هاوپەیمانی: 44 هەزار و 970 دەنگ یەکگرتوو: 29 هەزار و 454 دەنگ.

 

رێژەی دەنگەکانی پارێزگای هەولێر: پارتی دیموکراتی کوردستان: 316 هەزار دەنگ یەکێتی نیشتیمانی کوردستان: 77 هەزار و 792 دەنگ، گۆڕان: 39 هەزار دەنگ، نەوەی نوێ: 69 هەزار و 123 دەنگ، هاوپەیمانی: 49 هەزار و 266 دەنگ، یەکگرتوو: 39 هەزار دەنگ، کۆمەڵی ئیسلامی: 35 هەزار و 534 دەنگ.

 

هاوکات ئاشکراکردنی ئەنجامی دەنگەکانی هەردوو پارێزگای کەرکوک و دهۆک بۆ سبەی سێشەممە دواخرا.

 



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure