وتەبێژی هاوپەیمانی عەرەبی کەرکوک: حكومەت بەرپرسیارە لە ساختەکاریی

هەواڵ / کوردستان :: 15/05/2018‌ :: 230‌ جار بینراوە

دواڕۆژ، عیماد جەباری
هاوپەیمانی عەرەبی رەتیدەكاتەوە هیچ حزب و لایەنێكی دیاریكراو لە كەركوك بەئەنجامدانی ساختەكاری تۆمەتبار بكەن و حکومەت بە بەرپرسیار دەزانن لە "سوتاندنی دەنگەکانیان".


رەعد عاسی وتەبێژی هاوپەیمانی عەرەبی لە كەركوك، بەدواڕۆژی وت "ئێمە وەكو عەرەبی كەركوك حكومەتی عێراق و كۆمسیۆنی هەڵبژاردنەكان بەبەرپرسیار دەزانین بەرامبەر بەو پێشێلكاریانەی رویانداوە كە بریتین لە دواكەوتن لە گەیشتنی ئامێرەكان بەبنكەكانی دەنگدان و قەدەغەی هاتوچۆ لەڕۆژی هەڵبژاردن و سوتاندنی دەنگێكی زۆرمان".

وتیشی "هیچ حزب و لایەنێكی دیاریكراو بەپێشێلكاری تۆمەتبار ناكەین و رێز لەهەموو لایەك دەگرین، داواكاریەكانیشمان بریتییە لە دوبارە ژماردنەوەی دەنگەكان".

وتەبێژەی هاوپەیمانی عەرەبی ئاماژەی بۆ ئەوەشكرد، ئەگەر رێژەی دەنگەكان بەم شێوەی ئێستا بمێنێتەوە، ئەوا دەنگدەرانی عەرەب قبوڵی ناكەن، و چەند لایەنێكیش بەتوندی هاتونەتە سەرهێل، ترسیشیان هەیە دۆخەكە تێكبچێت و دواجاریش هەمووان زەرەرمەندبن.



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure