ژمارەی کوژراوەکانی غەزە بوون بە 52 کەس

هەواڵ / جیهان :: 14/05/2018‌ :: 359‌ جار بینراوە

تاگ :: جیهان

دواڕۆژ
دژی کردنەوەی باڵوێزخانەی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا لە شاری قودس، ئەمڕۆ هەزاران هاوڵاتی فەڵەستینی لە نزیک شاری غەزە خۆپیشاندانیان ئەنجامدا و بەهۆیەوە گرژی و ئاڵۆزی لە نێوان هێزە ئەمنییەکانی ئیسرائیل و خۆپیشاندەران روویدا.


بەپێی راپۆرتە هەواڵییەکان، لەو خۆپیشاندانەدا 52 هاوڵاتی فەڵەستینی بە فیشەکی هێزە ئەمنییەکان کوژراون و 2400 کەسی دیکەیش برینداربوون.

ئەمڕۆ دووشەممە 14ی ئایار، ئەمریکا بەفەرمی باڵوێزخانەی خۆی لە شاری قودس کردەوە، ئەمەش دوای ئەوەی مانگی کانونی یەکەمی 2017 دۆناڵد ترەمپی سەرۆکی ئەو وڵاتە رایگەیاند، باڵوێزخانەی ئەمریکا لە تەل ئەبیبەوە بۆ قودس دەگوازێتەوە.

ئەو بڕیارەش ناڕەزایی فەڵەستینییەکانی بەدوای خۆیدا هێناوە و لە دوو مانگی رابردوودا 109 هاوڵاتی لە کاتی خۆپیشانداندا دژی ئەو بڕیارە کوژراون.



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure