ده‌وڵه‌تى یاسا؛ له‌ چه‌ند كاتژمێرى داهاتوودا گه‌وره‌ترین ئیئتلافى په‌رله‌مانى راده‌گه‌یه‌نین

هەواڵ / عێراق :: 14/05/2018‌ :: 676‌ جار بینراوە

دواڕۆژ
به‌ڕێوه‌به‌رى نووسینگه‌ى رۆژنامه‌وانى نورى مالكى، سه‌رۆكى ئیئتلافى ده‌وڵه‌تى یاسا، ئێواره‌ى ئه‌مڕۆ ئاشكرایكرد، له‌ چه‌ند كاتژمێرى داهاتوودا گه‌وره‌ترین ئیئتلاف راده‌گه‌یه‌نین.


هاشم ركابى، به‌ڕێوه‌به‌رى نووسینگه‌ى رۆژنامه‌وانى نورى مالكى سه‌رۆكى ئیئتلافى ده‌وڵه‌تى یاسا، ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌ 14ى ئایار له‌ لێدوانێكى رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند، ده‌وڵه‌تى یاسا ده‌ستى به‌ جوڵه‌كردووه‌، بۆ پێكهێنانى هاوپه‌یمانێتییه‌كى فراوانتر كه‌ چه‌ندین هێزى سیاسى جۆراوجۆر له‌ هه‌موو پێكهاته‌ و ئاینزاكان له‌ خۆده‌گرێت، بۆ دروستكردنى گه‌وره‌ترین فراكسیۆن له‌ په‌رله‌مانى نوێدا.

ركابى وتیشى "ئیئتلافى ده‌وڵه‌تى یاسا چه‌ند په‌یامى باش و پۆزه‌تیڤى له‌لایه‌ن هێزه‌ سیاسییه‌كانه‌وه‌ پێگه‌یشتووه‌، كه‌ قورسایى خۆیانیان هه‌یه‌، بۆئه‌وه‌ى بێنه‌ناو هاوپه‌یمانێتییه‌كه‌وه‌، چه‌ند كاتژمێرى داهاتوو راگه‌یاندنى ئه‌و هاوپه‌یمانێتییه‌ خۆیه‌وه‌ ده‌بینێت".



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure