سێ فراكسیۆن داواى دووباره‌كردنه‌وه‌ى هه‌ڵبژاردن ده‌كه‌ن

هەواڵ / کوردستان :: 15/05/2018‌ :: 407‌ جار بینراوە

دواڕۆژ، رێژنه‌ عه‌لى
فراكسیۆنه‌كانى (گۆڕان، خزمه‌ت، هاوپه‌یمانى نیشتمانى) له‌ ئه‌نجومه‌نی پارێزگای سلێمانی ئاماژه‌ به‌وه‌ده‌كه‌ن كه‌ له‌سنوری پارێزگاكه‌دا "ساخته‌كاریی" له‌هه‌ڵبژاردنى په‌رله‌مانى عێراق كراوه‌و داواى دووباره‌كردنه‌وه‌ى پڕۆسه‌كه‌ ده‌كه‌ن.


كاسترۆ مه‌عروف، سه‌رۆكى فراكسیۆنى هاوپه‌یمانى نیشتمانى له‌ ئه‌نجومه‌نى پارێزگاى سلێمانى به‌ دواڕۆژى راگه‌یاند" ئه‌وان وه‌كو سێ فراكسیۆنى ئه‌نجومه‌ن، پاش ئاشكراكردنی ئه‌نجامی نافه‌رمی هه‌ڵبژاردنى په‌رله‌مانى عێراق له‌لایه‌ن چاودێری لایه‌نه‌ سیاسییه‌كان بۆ پارێزگای سلێمانی و هه‌ڵه‌بجه‌ و ئیداره‌كانی راپه‌ڕین و گه‌رمیان، ده‌ركه‌وتووه‌ کە ساخته‌كارییه‌كی رێكخراو له‌ ئه‌نجامی ده‌نگداندا كراوه‌".

ناوبراو ئاماژه‌ى به‌وه‌كرد، ئه‌وان له‌ڕوانگه‌ی هه‌ستكردنیان به‌به‌رپرسیارێتی داوا له‌ كۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كان ده‌كه‌ن ئه‌نجامه‌كان به‌ زوویی رانه‌گه‌یه‌نێت و به‌زوویی بڕیاربده‌ن به‌ دوباره‌كردنه‌وه‌ی پرۆسه‌ی ده‌نگدان له‌ سنوری پارێزگای سلێمانی.



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure