به‌ ره‌سمی باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مریكا له‌ قودس كرایه‌وه‌

هەواڵ / جیهان :: 14/05/2018‌ :: 153‌ جار بینراوە

تاگ :: جیهان

دواڕۆژ 
سه‌ره‌ڕای ئه‌و بارگرژی و پێكدادان و ناڕه‌زاییانه‌ی كه‌ دروستبوون، ئه‌مڕۆ به‌ڕه‌سمی باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مریكا له‌ قودس كرایه‌وه‌.

ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌ 14ی ئایاری 2018، له‌ ئاهه‌نگێكی تایبه‌تدا، به‌رپرسانی ئه‌مریكا له‌سه‌ر په‌یمانه‌كه‌ی دۆناڵد تره‌مپی سه‌رۆكی ئه‌مریكا كه‌ ساڵی رابردوو دابووی ، باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مریكایان له‌ قودس كرده‌وه‌. 

له‌ سه‌ره‌تای ئاهه‌نگه‌كه‌دا، مارشی نیشتیمانی ئه‌مریكا وترا و دواتر ده‌یڤد فریدمان باڵیۆزی تایبه‌تی ویلایه‌ته‌ یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا له‌ ئیسڕائیل وته‌یه‌كی پێشكه‌شكرد و تێیدا به‌ ره‌سمی كردنه‌وه‌ی باڵیۆزخانه‌كه‌ی راگه‌یاند. 

ئاهه‌نگی كردنه‌وه‌ی باڵیۆزخانه‌كه‌ هاوكاته‌ له‌گه‌ڵ ئه‌و پێكدادانه‌ خوێناوییه‌ی كه‌ له‌سه‌ر سنوری كه‌رتی غه‌ززه‌ دروستبووه‌ و بووه‌ته‌هۆی كوژرانی لانى كه‌مى 41 هاوڵاتی خۆپیشانده‌ری فه‌له‌ستینی و برینداربوونی زیاتر له‌ 1700 كه‌سی دیكه‌، به‌مه‌ش ژماره‌ی كوژراوانی "كاروانی گه‌ڕانه‌وه‌ی گه‌وره‌" كه‌ له‌ 30 ئازاره‌وه‌ ده‌ستیپێكردووه‌ گه‌یشته‌ 100 كوژراو. 

وه‌رگێڕانی: محه‌مه‌د نه‌جمه‌دین 



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure