نرخى دۆلار به‌كاتى داخستن دابه‌زى

هەواڵ / ئابوری :: 14/05/2018‌ :: 1375‌ جار بینراوە

دواڕۆژ
ئێوارەی ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌ 14ى ئایار 2018، له‌کاتی داخستنى بازاڕی دراودا به‌هاى دۆلار به‌رامبه‌ر به‌ دینار دابه‌زینى به‌خۆیه‌وه‌ بینى و 100 دۆلار به‌ 120 هەزار و 400 دینار مامه‌ڵه‌ى پێوه‌كرا.


شاخه‌وان فه‌لاح، له‌ كۆمپانیاى په‌ى ماسته‌ر (PMC) له‌ سلێمانى به‌ دواڕۆژى راگه‌یاند، ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ له‌کاتی داخستنى بازاڕه‌كانى دراودا به‌هاى دۆلار به‌رامبه‌ر به‌ دینار به‌راورد به‌ نرخى کاتی كردنه‌وه‌ی بازاڕ دابه‌زینى به‌خۆیه‌وه‌ بینى و 100 دۆلار به‌ 120 هەزار و 400 دینار مامه‌ڵه‌ى پێوه‌كرا.

به‌گشتى ئه‌مڕۆ نرخى دۆلار به‌مشێوه‌یه‌ بوو:
- به‌كاتى كردنه‌وه‌ى بازاڕ نرخی 100 دۆلار بە 120.700 دینار.
- به‌كاتى داخستنی بازار نرخی 100 دۆلار بە 120.400 دینار.



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure