لە کەرتی غەززە 25 خۆپیشانده‌ری فه‌له‌ستینی كوژران

هەواڵ / جیهان :: 14/05/2018‌ :: 273‌ جار بینراوە

دواڕۆژ 
له‌ ئه‌نجامی پێكدادانی خۆپيشانده‌رانی فه‌له‌ستینی و هێزه‌ ئه‌منییه‌كانی ئیسڕائیل لە کەرتی غەززە 25 فه‌له‌ستینی گیانیان له‌ده‌ستدا.


ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌ 14ی ئایار، كۆمه‌ڵه‌ی مانگی سوری فه‌له‌ستینی رایگه‌یاند، له‌ میانی خۆپیشاندانی "گه‌ڕانه‌وه‌ی گه‌وره‌ی"ی گه‌نجانی فه‌له‌ستین، ژماره‌یه‌كی زۆریان چوونه‌ته‌ ناو بنکەی سەربازی ڕژێمی ئیسڕائیل لە ڕۆژهەڵاتی شارۆچکەی بەیت حانوون لە باکووری کەرتی غەززە.

به‌پێی ئه‌و كۆمه‌ڵه‌یه‌ پێکدادان لەنێوان خۆپیشاندەران و هێزەکانی ئیسڕائیل دروستبووە و تاوه‌كو ئێستا زیاتر له‌ 257 كه‌س برینداربوون و 25 خۆپیشانده‌ریش كوژراون. 

به‌پێی میدیا عه‌ره‌بییه‌كان، گەنجانی فه‌له‌ستین لە ناوچەی نەحال عەوز لە رۆژهەڵاتی کەرتی غەززە بنکەیەکی ئیسڕائیلییه‌كانیان سوتاندووه‌. 

بڕیاربوو ئه‌مڕۆ باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مریكا له‌ ته‌لئه‌بیبه‌وه‌ بچێته‌ قودس، گه‌نجانی ئه‌و وڵاته‌ش وه‌ك ناڕه‌زاییه‌ك ئه‌و خۆپیشاندانه‌یان سازكردوو كه‌ له‌ كۆتاییدا پێكدادانی تێدا دروستبوو. 



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure