به‌هاى لیره‌ى توركى زیاتر داده‌به‌زێت

هەواڵ / ئابوری :: 14/05/2018‌ :: 885‌ جار بینراوە

دواڕۆژ
ئه‌مڕ‌ۆ دووشه‌ممه‌ به‌هاى لیره‌ى توركى به‌رامبه‌ر دۆلارى ئه‌مریكى زیاتر دابه‌زى، ئه‌وه‌ش به‌هۆى زیادبوونى گومانه‌كان له‌ تواناى بانكى ناوه‌ندى توركیا بۆ وه‌ستاندنى هه‌ڵاوسانى نرخه‌كان له‌ خانه‌ى ده‌یاندا، ته‌رازووى بازرگانى توركیاش له‌ مانگى ئازاردا زیاتر بووه‌ له‌وه‌ى پێشبينى ده‌كرا.


پێشنیوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ به‌هاى لیره‌ به‌رامبه‌ر به‌هاى دۆلارێك به‌ 4.0388 لیره‌ مامه‌ڵه‌ى پێوه‌كرا، رۆژى هه‌ینى دابه‌زى بۆ 4.3270 لیره‌، به‌ڵام كه‌مێك به‌رزتر بوو له‌و نرخه‌ى له‌ كردنه‌وه‌ى بازاڕدا تۆمارى كرد كه‌ 4.3502 لیره‌ بوو.

له‌ سه‌ره‌تاى ئه‌مساڵه‌وه‌، به‌هۆى بێ توانایی بانكى ناوه‌ندى توركیا بۆ داڕشتنى سیاسه‌تێكى نه‌ختینه‌ى گونجاو بۆ كۆنترۆڵى بازاڕ، به‌هاى لیره‌ به‌رامبه‌ر دۆلار به‌رێژه‌ى 12% دابه‌زیوه‌، هه‌روه‌ها به‌دگومانیه‌كیش هه‌یه‌ به‌رامبه‌ر ده‌رئه‌نجامه‌كانى هه‌ڵبژاردنى پێشوه‌خته‌ كه‌ بڕیاره‌ له‌ 24ى حوزه‌یران به‌ڕێوه‌بچێت.

هاوكات كورتهێنانى بازرگانى توركیا، كه‌ له‌ مانگى ئازاردا گه‌یشتوه‌ته‌ 4.845 ملیار دۆلار، له‌ كاتێكدا پێشبینى ده‌كرا 4.125 ملیار دۆلار بێت، ئه‌وه‌ش دوودڵى وه‌به‌رهێنانى زیاتركردوه‌.

ئه‌مڕۆ له‌ بازاڕه‌كانى كوردستانیش به‌هاى لیره‌ به‌رامبه‌ر دۆلار جۆرێك له‌ جێگیریی به‌خۆیه‌وه‌ بینى و 100 دۆلار به‌ 435 لیره‌ مامه‌ڵه‌ى پێوه‌كرا. 



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure