دواڕۆژ ئەنجامی بەرایی دەنگەكانی كەركوك ئاشکرادەکات

هەواڵ / کوردستان :: 14/05/2018‌ :: 15250‌ جار بینراوە

دواڕۆژ، عیماد جەباری
بەپێی ئەنجامی بژاردن و جیاكردنەوەی ئەلیكترۆنی بۆ تەواوی بنكەكانی دەنگدان لەسەنتەری كەركوك و هەردوو قەزای دوبز و داقوق كە 301 هەزار و 15 دەنگە، رێژەی دەنگی سێ لایەن كە دەنگەكانیان گەیشتوەتە ئاستی بەدەستهێنانی كورسی بەمشێوەیەیە:


یەكێتی نیشتیمانی كوردستان: لەو رێژەیە توانیویەتی 155 هەزار و 462 دەنگ بەدەستبهێنێت، كە دەكاتە 51.6%ی دەنگەكانی كەركوك.

لیستی جەبهەی توركمان: لەو رێژەیە  57 هەزار و 107 دەنگی بەدەستهێناوە كە دەكاتە 19%

لیستی هاوپەیمانی عەرەبی: 28 هەزار و 108 دەنگ، كە دەكاتە 9 %

ئەو ئامارەی لەسەرەوە بڵاوكراوەتە تەنها جیاكردنەوەی 301 هەزار و 15 دەنگە و هێشتا دەنگی ئاوارەكانی هەرێمی كوردستان، قەزای حەویجە و ناحیەكانی ریاز و عەباسی و دەنگدانی دەرەوە و هێزی پێشمەرگەی تێدانییە.

بەپێی ئەو رێژەیەیش كە تاوەكو ئێستا گەیشتوەتە دەستی دواڕۆژ، پێشبینیدەكرێت دابەشكردنی كورسییەكان بەمشێوەیەبێت:

یەكێتی نیشتیمانی كوردستان 6 كورسی
بەرەی توركمانی 2 كورسی
هاوپەیمانی عەرەبی 3 كورسی
كورسی 12ش وەكو كۆتا تاوەكو ئێستا لەنێوان یەكێتی و بەرەی توركمانی یەكلایینەبوەتەوە.



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure