کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکان ئەنجامە سەرەتاییەکانی 10 پارێزگای بەڕەسمی راگەیاند

هەواڵ / کوردستان :: 14/05/2018‌ :: 3130‌ جار بینراوە

دواڕۆژ
بەرەبەیانی ئەمڕۆ 14ی ئایاری 2018 کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق ئەنجامی سەرەتایی هەڵبژاردنەکانی 10 پارێزگای عێراقی بەڕەسمی راگەیاند.

 

کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق ئەمڕۆ تەنیا ژمارەی دەنگی لیستەکانی ئەو 10 پارێزگایەی راگەیاند و هەر ئەمڕۆ ژمارەی کورسییەکان و ئەنجامی هەڵبژاردنی 8 پارێزگاکەی دیکەی عێراق بە هەرێمی کوردستانیشەوە رادەگەینرێت.

 

رۆژی 12ی ئایاری 2018 دەنگدانی گشتی بۆ هەڵبژاردنەکانی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بەڕێوەچوو، کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانیش رایگەیاند کە 44.5 لەسەدی دەنگدەران بەشداری هەڵبژاردنەکەیان کردوە.



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure