کۆمسیۆن کاتی راگەیاندنی ئەنجامەکانی ئاشکراکرد

هەواڵ / عێراق :: 13/05/2018‌ :: 11580‌ جار بینراوە

دواڕۆژ

بەڕێوەبەری کاروبارەکانی کۆمسیۆن رایدەگەیەنێت لە چەند کاتژمێری داهاتووی ئەمشەو یەکشەممە 13ی ئایاری 2018دا ئەنجامی هەڵبژاردن بۆ پەرلەمانی عێراق رادەگەیەنرێت.

 

سەفا جابری بەڕێوەبەری کاروبارەکانی کۆمسیۆن لە لێدوانێکدا بۆ کەناڵی عێراقییە وتی "لە چەند کاتژمێری داهاتوودا کۆمسیۆن ئەنجامەکان رادەگەیەنێت و لێکۆڵینەوە لە ئەنجامی دەنگدانی کەرکوک کاریگەری نابێت لە سەر راگەیاندنی کاتی ئەنجامەکان".

 

دوێنێ 12ی ئایاری 2018 دەنگدانی گشتی بۆ هەڵبژاردنەکانی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بەڕێوەچوو، کۆمسیۆنیش رایگەیاند کە رێژەی بەشداری 44.5 لەسەد بووە.



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure