پۆلیسی سلێمانی کەوتە حاڵەتی ئامادەباشییەوە

هەواڵ / کوردستان :: 13/05/2018‌ :: 3714‌ جار بینراوە

تاگ :: سلێمانى

دواڕۆژ

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی سلێمانی لە راگەیەنراوێکدا کە ئەمشەو یەکشەممە 13ی ئایاری 2018 بڵاویکردووەتەوە ئاماژەی بەوەکردووە، هێزەکانیان کەوتوونەتە ئامادەباشییەوە و لە تەواوی شەقام و کۆڵان و شوێنە گشتییەکاندا بڵاوەیان پێکراوە.

 

دەقی راگەیەنراوەکەی پۆلیسی سلێمانی:
بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی هۆشداری دەداتە ئەو كەسانەی كە بەهەر هۆكارێك تەقە دەكەن یان تەقەی خۆشی دەكەن ئەو كارە رابگرن و هەر كەسێكیش سەرپێچی بكات رووبەڕوی یاسا دەكرێتەوە و بەپێی یاسا سزا دەدرێت , داواش دەكات بەشێوازی شارستانییانەوە و دوور لە هەر هەوڵێك بۆ دروستكردنی پشێوی هاوڵاتیان خۆشییەكانیان دەرببڕن.

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی دڵنیایش دەدات لەوەی بەچاودێری راستەوخۆی بەڕێز بەڕێوبەری پۆلیسی پارێزگای سلێمانی تەواوی هێزە ماندوونەناسەكانی سەر بەڕێوەبەرایەتی خراونەتە حاڵەتی ئامادەباشییەوە و لە تەواوی شەقام و كۆڵان و شوێنە گشتییەكاندا بڵاوەیان پێكراوە و تەواوی هاوڵاتیانی شارە خۆشەویستەكەمان بەبێ جیاوازی دەپارێزن .



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure