وته‌بێژى ليسته‌كه‌ى عه‌بادى بۆ دواڕۆژ: به‌هيواى كورسييه‌كی کوردستانین

هەواڵ / کوردستانی :: 13/05/2018‌ :: 252‌ جار بینراوە

دواڕۆژ
ئيئتلافى نه‌سر بە سەرۆکایەتی حەیدەر عەبادی، هيوادارن له‌ هەرێمی کوردستان ده‌نگه‌كانيان بگاته‌ كورسييه‌ك، داواش له‌ كۆمسيۆن ده‌كات، به‌ ياساييانه‌ سه‌يرى ئه‌و گومانانه‌ى له‌ ئه‌نجامه‌كان ده‌كرێن بکات.

حسێن ده‌رويش عادلى، وته‌بێژى ليستى ئيئتلافى نه‌سر، ئه‌مڕۆ يه‌كشه‌ممه‌ 13ی ئایار به‌دواڕۆژى راگه‌ياند "له‌سه‌ر ئاستى نيشتمانى ئێمه‌ براوه‌ى يه‌كه‌مين".

به‌بێ ئه‌وه‌ى باسى ژماره‌ى كورسييه‌كانيان بكات، وتيشى "ده‌كرێت له‌ شارێك يان شوێنك براوه‌ى يه‌كه‌م نه‌بين، به‌ڵام گرنگ ئه‌وه‌يه‌ له‌سه‌ر ئاستى عێراق براوه‌ى يه‌كه‌مين".

عادلى سه‌باره‌ت به‌و تانانه‌ى له‌ ئه‌نجامه‌كانى هه‌ڵبژاردنه‌كان ده‌درێن، له‌ هه‌رێمى  كوردستان و ناوچه‌ جێناكۆكه‌كان، دەڵێت "داوا له‌ كۆمسيۆن ده‌كه‌ين، به‌ پيشه‌ييانه‌ و ياساييانه‌ سه‌يرى ئه‌و گومانانه‌ بكات، له‌سه‌ر ئه‌نجامه‌كان هه‌ن".

سه‌باره‌ت به‌ ده‌ستخستنى كورسييه‌كى په‌رله‌مان له‌ هه‌رێمى كوردستان، وته‌بێژى ليستى نه‌سر وتى "هيوادارين له‌ هه‌رێم ليسته‌كه‌مان كورسييه‌ك به‌ده‌ستبهێنێت".



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure