شەش حزب: بەڵگەی تەواومان لەبەردەستە ساختەكاری كراوە

هەواڵ / کوردستان :: 13/05/2018‌ :: 811‌ جار بینراوە

دواڕۆژ
شەش لایه‌نى هه‌رێمى كوردستان رایده‌گه‌یه‌نن، ساختەكاری به‌رنامه‌بۆداڕێژراو لە هەڵبژاردنى پەرلەمانی عێراق لە هەرێمی كوردستان ئەنجامدراوە.


ئەمڕۆ یەكشەممە 13ى ئایار هه‌ریه‌ك له‌ بزوتنەوەی گۆڕان، هاوپەیمانی بۆ دیموكراسى و دادپه‌روه‌رى، كۆمەڵی ئیسلامی، یەكگرتووی ئیسلامی، حزبى شیوعى و بزوتنەوەی ئیسلامی كۆبونه‌وه‌یه‌كیان له‌ باره‌گانى هاوپه‌یمانى له‌ سلێمانى ئه‌نجامدا. 

دوابه‌دواى كۆبونه‌وه‌كه‌ش نوێنه‌رى لایه‌نه‌كان له‌ كۆنگره‌یه‌كى رۆژنامه‌وانیدا ئاماژەیان بۆ ئەوە كرد، پێویسته‌ ئەنجامی ئەو هەڵبژاردنە هه‌ڵبوه‌شێندرێته‌وه‌..

هه‌روه‌ك دوپاتیانكرده‌وه‌ كه‌ بەڵگەیان لەبەردەستدا هەیە كە ساختەكاری كراوە و ئەمەش قبوڵ ناكەن.

نوێنه‌رى شه‌ش لایه‌نه‌كه‌ ئاماژەیان بۆ ئەوەشكرد، شەوی رابردوو تەقە لە شوێنی كۆبوونەوەی چوار لایەنی سیاسی لە مەكۆی سەرەكی بزوتنەوەی گۆڕان له‌ سلێمانى كراوە و ئەوەش مەبەستدار بووە و لێكۆڵینەوە دەكەن.



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure