ئێران سزاى له‌سێداره‌دان روبه‌ڕووى هێرشبه‌رانى سه‌ر په‌رله‌مانى وڵاته‌كه‌ى ده‌رده‌كات

هەواڵ / جیهان :: 13/05/2018‌ :: 246‌ جار بینراوە

دواڕۆژ 
دادگای تاران سزای لەسێدارەدانی بۆ هەشت کەس ده‌ركرد كه‌ تۆمه‌تباربوون به‌ هێرشەکەی ساڵی رابردووی سەر باره‌گای په‌رله‌مانی ئێران.

ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌ 13ی ئایار، ئاژانسی میهری ئێرانی له‌ زاری موسا غەزەنفەر ئابادی، سەرۆکی دادگاکانی شۆڕش لە تاران بڵاویكرده‌وه‌ "لەدوای حەوت دانیشتنی دادگا سزای لەسێدارەدان بەسەر ئەو هەشت کەسەدا سەپێندراوە". 

رۆژی ٧ی حوزەیرانی ساڵی رابردوو، چوار چەکدار هێرشی چەکدارییان کردەسەر پەرلەمانی ئێران و دەستڕێژی گوللـەیان کرد و خۆکوژێکیش لەنێو مەزارگەی خومەینی لە تاران خۆی تەقاندەوە.

دوابه‌دوای ڕووداوه‌كه‌ش، رێكخراوی ده‌وڵه‌تی ئیسلامی داعش بەرپرسیارێتی خۆی لە هێرشەکان ڕاگەیاند.



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure