پارێزگارى سلێمانى هاتەدەنگ

هەواڵ / کوردستان :: 13/05/2018‌ :: 3234‌ جار بینراوە

دواڕۆژ 
پارێزگارى سلێمانى پەیامێک ئاڕاستەى کۆمسیۆنى باڵاى هەڵبژاردنەکانى عێراق ده‌كات و داوایکردوه‌ کۆمسیۆن گومانەکان لەسەر ئەنجامى هەڵبژاردنەکان بڕەوێنێتەوە.


هەڤاڵ ئەبوبەکر لە پەیامەکەیدا كه‌ ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌ 13ى ئایار له‌ تۆڕى كۆمه‌ڵایه‌تى فه‌یسبووك بلاویكردووه‌ته‌وه‌و ڕایگەیاند ئەنجامە بەراییە ڕانەگەیەنراوەكانی ھەڵبژاردنەكانی ئەنجومەنی نوێنەری عێراق لە پارێزگای سلێمانیدا، گومان و ناڕاستی لای ھەموو قەوارە سیاسییەكان دروستكردووەو لەبری ئەوەی ھەڵبژاردنەكان ئارامیی و ئاسایش بێننە كایەوە، بوونەتە مایەی تێكدانی ئاسایش و ئارامیی خەڵك و قەوارە سیاسیەكان لە پارێزگاكەماندا.

ڕاشیگەیاند، "بۆیە وەك ئەوەی لە ڕۆژانی پێشتردا ھەموو نیگەرانیی و ناڕەزایی و زانیارییەكانمان گەیاندووەتە بەڕێزان سەرۆك و ئەندامانی كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی ھەڵبژاردنەكانی عێراق و بەڵێنی چارەسەركردنی یاساییانەی ئەم پرۆسەیەیان داوە".

پارێزگارى سلێمانى داواش لە كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی ھەڵبژاردنەكانی عێراق دەكات بەخێرایی ئەم بابەتە یەكلایی بكاتەوە و گومانەكان بڕەوێنێتەوە.



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure