عه‌بادى له‌سه‌ر هه‌ڵبژاردنه‌كانى هه‌رێم هاته‌ده‌نگ
هەواڵ / عێراق :: 13/05/2018 :: 31288 جار بینراوە
دواڕۆژ
سه‌رۆك وه‌زیرانى عێراق داواى له هێزه ئه‌منییه‌كانى هه‌رێم دەکات بێلایه‌نانه مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ دۆسێى هه‌ڵبژاردن بكه‌ن.
له به‌یاننامه‌یه‌كدا، كه ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه 13ى ئایار بڵاوكراوه‌ته‌وه، حه‌یده‌ر عه‌بادى سه‌رۆك وه‌زیرانى عێراق، فه‌رمانى به هێزه ئه‌منییه‌كانى شارى كه‌ركوك و پارێزگاكانى هه‌رێم كرد كه سه‌قامگیرى و ئاسایش بپارێزن و بێلایه‌نانه مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ دۆسێى هه‌ڵبژاردن بكه‌ن.
سه‌رۆك وه‌زیرانى عێراق، داواى له كۆمسیۆنى باڵاى هه‌ڵبژاردنه‌كانیش كرد كه به‌په‌له رێوشوێنه‌كان بگرێته‌بەر بۆ هه‌ژماركردنه‌وه‌ى سندوقه‌كان و ئامێره‌كان و سكاڵاكان و راگه‌یاندنى ئه‌نجامه‌كان بۆ رای گشتى.