دوو كه‌س به‌هۆى ته‌قه‌كردنه‌وه‌ بوونه‌قوربانى

هەواڵ / کوردستان :: 12/05/2018‌ :: 3911‌ جار بینراوە

دواڕۆژ، كاروان گه‌رمیانى 
ئەمشەوی شەممە له‌قەزای كه‌لار به‌هۆى ته‌قه‌ى خۆشییه‌وه‌ دوو هاوڵاتى برینداربوون. 


ئارام ئه‌حمه‌د، به‌رپرسى به‌شى فریاكه‌وتن له‌ نه‌خۆشخانه‌ى شه‌هید هه‌ژار له‌ كه‌لار به‌ دواڕۆژى راگه‌یاند "به‌هۆى ته‌قه‌وه‌ دوو هاووڵاتى به‌ بریندارى هێنراونەته‌ نه‌خۆشخانه‌ى فریاكه‌وتنى شه‌هید هه‌ژار و یه‌كێكیان گولـله‌ به‌ر په‌نجه‌ى پێى كه‌وتووه‌ و شكاوه‌".

وتیشى "برینداره‌كه‌ى دیكه‌ گولـله‌ به‌ر ئه‌ژنۆى كه‌وتووه‌و به‌ سوكى برینداره‌و له‌ ئێستادا نه‌خۆشخانه‌ چاره‌سه‌ریان بۆ ده‌كرێت". 

له‌دواى بڵاوبوونه‌وه‌ى ئه‌نجامى به‌رایى ده‌نگه‌كان، له‌ سنورى گه‌رمیان ته‌قه‌ى خۆشى ده‌كرێت و ترس و دڵه‌راوكێ نیگه‌رانى لاى هاووڵاتیان دروستبووه‌. 



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure