هه‌ڵه‌بجه‌: هه‌موو حزبه‌كان جگه‌ له‌یه‌كێتی ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردن ره‌تده‌كه‌نه‌وه‌

هەواڵ / کوردستان :: 12/05/2018‌ :: 449‌ جار بینراوە

دواڕۆژ، عه‌لى حه‌مه‌سه‌عید
به‌هۆى جیاوازى له‌ ڕێژه‌ى ده‌نگدانى لایه‌نه‌ سیاسیه‌كان له‌ بنكه‌كانى ده‌نگدان له‌ سنورى پارێزگاى هه‌ڵه‌بجه‌ به‌شێك له‌ لایه‌نه‌ سیاسیه‌كانى هه‌ڵه‌بجه‌، دواى كۆبونه‌وه‌یان له‌سه‌ر بڕیاردان له‌ ئه‌نجامى ده‌نگدان، به‌كۆى ده‌نگ ئه‌نجامى به‌رایی ده‌نگه‌كان ڕه‌تبكه‌نه‌وه‌ و جارێكى تر هه‌ژمارى ده‌ستى بۆ ده‌نگه‌كان بكرێت.
 
دوابه‌دواى كۆبونه‌وه‌كه‌یان كه‌ له‌ باره‌گاى مه‌ڵبه‌ندى كۆمه‌ڵى ئیسلامى هه‌ریه‌كه‌ له‌ پارتى دیموكراتى كوردستان، بزوتنه‌وه‌ى گۆڕان، یه‌كگرتووى ئیسلامى، بزوتنه‌وه‌ى ئیسلامى، كۆمه‌ڵى ئیسلامى، نه‌وه‌ى نوێ، حزبى سۆسیالیست، حزبى شیوعى، له‌ كۆنگره‌یه‌كى ڕۆژنامه‌وانیدا سدیق سه‌رگه‌تى، به‌رپرسى مه‌ڵبه‌ندى هه‌ڵه‌بجه‌ى كۆمه‌ڵى ئیسلامى به‌ناوى لایه‌نه‌ به‌شدار بووه‌كانه‌وه‌ رایگه‌یاند به‌كۆى ده‌نگ بڕیارماندا ئه‌نجامى ئه‌لیكترۆنى ده‌نگدان ڕه‌تبكه‌ینه‌وه‌، له‌ به‌رامبه‌ردا داواى جیاكردنه‌وه‌ى ده‌ستى ده‌كه‌ین.

ئاماژه‌ى به‌وه‌شكرد، داوا له‌ پارێزگارى هه‌ڵه‌بجه‌ و هێزه‌ ئه‌منییه‌كان ده‌كه‌ین، ڕێگه‌ نه‌درێت سندوقه‌كانى ده‌نگدان بگوازرێنه‌وه‌ بۆ هیچ جێگایه‌كى دیكه‌ تا ئه‌و كاته‌ى جارێكى دیكه‌ جیاكردنه‌وه‌ى ده‌ستی بۆ ده‌نگدان ده‌كرێت به‌ پێچه‌وانه‌وه‌ له‌ هه‌ر ئه‌گه‌رێكى نه‌خوارزاو ئێمه‌ به‌رپرسیار نین.

به‌ گوێره‌ى زانیارییه‌كانى دواڕۆژ، به‌رپرسانى باڵاى ئه‌و لایه‌نه‌ سیاسیانه‌ى كه‌ ئه‌م ئێواره‌ كۆبونه‌وه‌، له‌ په‌یوه‌ندى به‌رده‌وامدان له‌گه‌ڵ به‌رپرسانى كۆمیسیۆن بۆ ئه‌وه‌ى ڕزامه‌ندى ده‌رببڕن بۆ جیاكردنه‌وه‌ى ده‌نگه‌كان به‌ شێوه‌ى ده‌ستىز



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure