پارێزگاری کەرکوک داوا دەکات سەرلەنوێ ده‌نگه‌كان جیابكرێته‌وه‌

هەواڵ / کوردستان :: 12/05/2018‌ :: 3404‌ جار بینراوە

دواڕۆژ، عیماد جەباری
پارێزگاری کەرکوک بەوەکالەت داوایەک ئاراستەی سێ سەرۆکایەتییەکەی عێراق دەکات بۆ ئه‌وه‌ى سندوقەکانی دەنگدان بگوازرێنەوە بەغدا و سەرلەنوێ پرۆسەی بژاردن و جیاکردنەوەی دەنگەکان بکرێت.


راکان سەعید جبورى، پارێزگاری کەرکوک بەوەکالەت داوایەکى ئاراستەی سێ سەرۆکایەتییەکەی عێراق كردووە سەبارەت بە هەڵبژاردنەکانی کەرکوک و دەڵێت "پێویستە بەپەلە سنوقەکانی دەنگدان بگوازرێنەوە بەغداد و سەر لەنوێ پرۆسەی بژاردن و جیاکردنەوەی دەنگەکان بکرێت".

پارێزگاری کەرکوک بەوەکالەت له‌ له‌داواكارییه‌كه‌یدا ئه‌وه‌شى خستووه‌ته‌ڕوو، وەکو پارێزگاری کەرکوک بەرپرسیارێتی قسەکانم هەڵدەگرم و دوپاتیدەکەمەوە سندوقەکانی دەنگدان پێشتر سیستماتیک کراوە.

له‌ به‌شێكى ترى داواكارییه‌كه‌یدا راكان جبورى ئاماژه‌ى به‌وه‌شكردووه‌، ئەگەر داواکاریەکەمان جێبیجێنەکرێت ئەوە کاردانەوەی لیدەکەوێتەوە.

وتەکانی راکان سەعید لەکاتێکدایە کە لایەنگرانی عەرەب لەداقوق پردێ و سەنتەری کەرکوک چونەتە بەردەم ژمارەیەک لەبنکەکانی دەنگدان و داوا دەکەن پرۆسەی جیاکردنەوەی دەنگەکان بەشێوەی دەستی بێت.



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure