یه‌كێتی پیرۆزبایی له‌خه‌ڵك ده‌كات و گۆڕان ناڕاییه‌

هەواڵ / کوردستان :: 12/05/2018‌ :: 1301‌ جار بینراوە

دواڕۆژ
به‌رپرسی هەردوو مەڵبەندی سلێمانی و چەمچەماڵی یه‌كێتی رایده‌گه‌یه‌نێت لە زۆربەی بنکەکانی دەنگدان لە پارێزگای سلێمانی یەکەمین و پیرۆزبایی له‌ خه‌ڵك ده‌كه‌ن، بزووتنەوەی گۆڕانیش ناڕازییه‌ له‌ئه‌نجامه‌كان.


حاکم قادر حه‌مه‌جان به‌رپرسی هەردوو مەڵبەندی سلێمانی و چەمچەماڵی یه‌كێتی به‌ میدیای فه‌رمی حزبه‌كه‌ی راگه‌یاندووه‌ "یەکێتی له‌سنوری پارێزگای سلێمانی یه‌كه‌مه‌و پیرۆزبایی لە سەرجەم خەڵكی كوردستان و لایەنگرانی یەكێتیی دەكەم".

ده‌شڵێت "بەڵێنتان پێدەدەین كە یەكێتی لە جاران زیاتر خەمخۆرتان بێت".

له‌به‌رامبه‌ردا ژووری هەڵبژاردنی بزووتنەوەی گۆڕان رایگەیاند "گومانی زۆر هەیە کە سیستمی ئەلیکترۆنی دەنگدان هاک کرابێت و  داوا دەکات هەژمارکردنی دەنگەکان بەدەست ئەنجامبدرێت".

ژووری هەڵبژاردنی گۆڕان ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه‌ نوێنه‌ركه‌كانیان لەسەر سندوقەکانی واژۆ لەسەر ئەنجامی دەنگەکان ناکەن.

بەپێی راگەیه‌ندراوەکەی ژووری هەڵبژاردنی گۆڕان، لە بنکەی بەختیاری لە سلێمانی، دوای جیاکردنەوە و هەژمارکردنی دەنگەکان بەدەست، ئەنجامەکان لە بەرژەوەندی بزووتنەوەی گۆڕان پێچەوانە بووەتەوە.



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure