لەموسڵ كێشە لە نێوان كۆمسیۆن و هێزە ئەمنییەكان دروستبوو

هەواڵ / عێراق :: 12/05/2018‌ :: 276‌ جار بینراوە

دواڕۆژ، ئاوارە حەمید
چاودێرێكی نێودەوڵەتی باس لەوەدەكات لە پارێزگای موسڵ كێشە لە نێوان هێزە ئەمنیەكان و كۆمسیۆن دروستبووە و پێشێلكاری زۆری تۆماركراوە.


دەشتی سدیق، چاودێری نێودەوڵەتی بۆ پرۆسەی هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانی رایگەیاند، تاوەكو كاتژمێر سێ پرۆسەی دەنگدان لەشاری موسڵ ئاسایی بوو، بەڵام دواتر دەستكراوە بە تۆماركردنی چەندین سەرپێچی كە كاریگەری كردۆتە سەر بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنێكی بێگەرد.

ئەو چاودێرە نێودەوڵەتییە وتیشی "تاوەكو كاتژمێر چوار رێژەی دەنگدان لە شاری موسڵ تەنها 50% بوو.

باسی لەوەشكرد، لە چەندین بنكەی دەنگدان لە شاری موسڵ و دەوروبەری دەنگدان بە ئەلیكترۆنی نییە و پەنجە مۆر ناكرێت و دەنگدان بە سكان و ئامێری خوێندنەوەی كارت نییە و كێشە لە نێوان هێزە ئەمنیەكان و كۆمسیۆن دروست بوو.


دواڕۆژ، ئاوارە حەمید
چاودێرێكی نێودەوڵەتی باس لەوەدەكات لە پارێزگای موسڵ كێشە لە نێوان هێزە ئەمنیەكان و كۆمسیۆن دروست بوە و پێشێلكاری زۆری تۆمار كراوە.
دەشتی سدیق، چاودێری نێودەوڵەتی بۆ پرۆسەی هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانی رایگەیاند" تاوەكو كاتژمێر سێ پرۆسەی دەنگدان لەشاری موسڵ ئاسایی بوو، بەڵام دواتر دەستكراوە بە تۆماركردنی چەندین سەرپێچی كە كاریگەری كردۆتە سەر بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنێكی بێگەرد".
ئەو چاودێرە نێودەوڵەتیە وتیشی، تاوەكو كاتژمێر چوار رێژەی دەنگدان لە شاری موسڵ تەنها 50% بوو.
باسی لەوەشكرد لە چەندین بنكەی دەنگدان لە شاری موسڵ و دەوروبەری دەنگدان بە ئەلیكترۆنی نییە و پەنجە مۆر ناكرێت و دەنگدان بە سكان و ئامێری خوێندنەوەی كارت نییە و كێشە لە نێوان هێزە ئەمنیەكان و كۆمسیۆن دروست بوو.
 
 



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure