لێپرسراوانی كورد داوا له‌كه‌ركوكییه‌كان ده‌كه‌ن بچنه‌ سه‌ر سندوقه‌كانی ده‌نگدان

هەواڵ / کوردستان :: 12/05/2018‌ :: 718‌ جار بینراوە

دواڕۆژ، عیماد جه‌باری
لێپرسراوانی حزبه‌ كوردستانییه‌كان له‌كه‌ركوك داوا له‌ده‌نگده‌رانی كوردی شاره‌كه‌ ده‌كه‌ن بچن به‌ره‌و بنكه‌كانی ده‌نگدان و ده‌نگی خۆیان بده‌ن.

رێبوار ته‌ها، ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق له‌رێگه‌ی دواڕۆژه‌وه‌ داوایكرد هاوڵاتیانی كوردی كه‌ركوك به‌ره‌و سندوقه‌كانی ده‌نگدان بچن و ده‌نگه‌كانی خۆیان بده‌ن.

وتیشی، "ئێمه‌ی كه‌ركوكی ماوه‌ی شه‌ش مانگه‌ له‌وپه‌ڕی زوڵم و سته‌مدا ده‌ژێین و پێویسته‌ به‌ده‌نگه‌كانمان سه‌نگ و هێزی كورد بپارێزن".

هاوكات خالید شوانی ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتی په‌یامێكی بڵاوكرده‌وه‌ و دڵنیایی خۆی نیشاندا له‌ ده‌نگدانی كه‌ركوكییه‌كان و وتی، كوردانی كه‌ركوك به‌خوێنی خۆیان شاره‌كه‌یان پاراست ئێستایش به‌ده‌نگه‌كانی خۆیان ناسنامه‌ی كوردستانێتی شاره‌كه‌ ده‌پارێزن.

وتیشی، "پێویسته‌ كورد ئه‌مشه‌و به‌سه‌ركه‌وتن و بردنه‌وه‌ی زۆرینه‌ی كورسییه‌كان خه‌و له‌چاوی عه‌ره‌ب و توركمانه‌ شۆڤینیه‌كان بزڕێنن".

پێشتریش قوباد تاڵه‌بانی له‌لاپه‌ڕه‌ی تایبه‌تی خۆی له‌ تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبوك په‌یامێكی بڵاوكرده‌وه‌ و داواى له‌ كوردستانیانی كه‌ركوك كرد له‌مكاته‌ی بۆ ده‌نگدان ماوه‌، بچن ده‌نگ بده‌ن و كوردستانیبوونی كه‌ركوك بسه‌لمێنن. داواشیكرد رۆحی مام و شه‌هیدان ئاسووده‌ بكه‌ن.

هاوكات براكۆ كوڕی شه‌هیدی فه‌رمانده‌ی لیوا شێركۆ فاتیح له‌ لێدوانێكیدا بۆ دواڕۆژی داوایكرد، ئه‌و كه‌ركوكییه‌كانه‌ تاوه‌كو ئێستا ده‌نگیاننه‌داوه‌ بچنه‌ سه‌ر سندوقه‌كان، چونكه‌ روحی شه‌هید شێركۆ چاوه‌ڕێی ده‌نگ و سه‌ركه‌وتنی كوردی كه‌ركوك ده‌كات.

به‌پێی به‌دواداچونی دواڕۆژ، له‌دوای لێدوان و بڵاوكردنه‌وه‌ی په‌یامه‌كان كوردانی كه‌ركوك پۆل پۆل به‌ره‌و بنكه‌كانی ده‌نگدان به‌ڕێكه‌وتوون و له‌سه‌رجه‌م ناوه‌نده‌كانیش رێژه‌ی ده‌نگدان له‌ به‌رزبونه‌وه‌دایه‌.

عه‌بدولباست ده‌روێش، وته‌بێژی نوسینگه‌ی كه‌ركوكی كۆمسیۆنی هه‌ڵبژاردنه‌كان هه‌رچه‌نده‌ ره‌تیكرده‌وه‌ هیچ ئامارێكی نوێی له‌باره‌ی رێژه‌ی به‌شداربووان هه‌بێت، به‌ڵام نه‌یشارده‌وه‌ كه‌ رێژه‌كه‌ له‌ به‌رزبونه‌وه‌دایه‌.

پێشتر ناوبراو به‌ دواڕۆژی وت، تاوه‌كو كاتژمێر 12ی نیوه‌ڕۆ رێژه‌ی به‌شداری ده‌نگده‌رانی كه‌ركوك 24 له‌سه‌دا بووه‌.

دواڕۆژ، عیماد جه‌باری

لێپرسراوانی حزبه‌ كوردستانییه‌كان له‌كه‌ركوك داوا له‌ده‌نگده‌رانی كوردی شاره‌كه‌ ده‌كه‌ن بچن به‌ره‌و بنكه‌كانی ده‌نگدان و ده‌نگی خۆیان بده‌ن.

رێبوار ته‌ها ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق له‌رێگه‌ی دواڕۆژه‌وه‌ داوایكرد هاوڵاتیانی كوردی كه‌ركوك به‌ره‌و سندوقه‌كانی ده‌نگدان بچن و ده‌نگه‌كانی خۆیان بده‌ن.

وتیشی، ئێمه‌ی كه‌ركوكی ماوه‌ی شه‌ش مانگه‌ له‌وپه‌ڕی زوڵم و سته‌مدا ده‌ژێین و پێویسته‌ به‌ده‌نگه‌كانمان سه‌نگ و هێزی كورد بپارێزن.

هاوكات خالید شوانی ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتی په‌یامێكی بڵاوكرده‌وه‌و دڵنیایی خۆی نیشاندا له‌ ده‌نگدانی كه‌ركوكییه‌كان و وتی: كوردانی كه‌ركوك به‌خوێنی خۆیان شاره‌كه‌یان پاراست  ئێستایش به‌ده‌نگه‌كانی خۆیان ناسنامه‌ی كوردستانێتی شاره‌كه‌ ده‌پارێزن.

وتیشی، پێویسته‌ كورد ئه‌مشه‌و به‌سه‌ركه‌وتن و بردنه‌وه‌ی زۆرینه‌ی كورسییه‌كان خه‌و له‌چاوی عه‌ره‌ب و توركمانه‌ شۆڤییه‌كان بزڕێنن.

قوباد تاڵه‌بانی له‌ لاپه‌ڕه‌ی تایبه‌تی خۆی له‌ تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبوك په‌یامێكی بڵاوكرده‌وه‌، و داوا له‌ كوردستانیانی كه‌ركوك كرد له‌م كاته‌ی بۆ ده‌نگدان ماوه‌، بچن ده‌نگ بده‌ن و كوردستانیبوونی كه‌ركوك بسه‌لمێنن. داواشی كرد رۆحی مام و شه‌هیدان ئاسووده‌ بكه‌ن.

هاوكات براكۆ كوڕی شه‌هیدی فه‌رمانده‌ی لیوا شێركۆ فاتیح له‌لێدوانێكیدا بۆ دواڕۆژی داوایكرد ئه‌و كه‌ركوكییه‌كانه‌ تاوه‌كو ئێستا ده‌نگیاننه‌داوه‌ بچنه‌ سه‌ر سندوقه‌كان، چونكه‌ روحی شه‌هید شێركۆ چاوه‌ڕێی ده‌نگ و سه‌ركه‌وتنی كوردی كه‌ركوك ده‌كات.

به‌پێی به‌دواداچونی دواڕۆژ، له‌دوای لێدوان و بڵاوكردنه‌وه‌ی په‌یامه‌كان كوردانی كه‌ركوك پۆل پۆل به‌ره‌و بنكه‌كانی ده‌نگدان به‌ڕێكه‌وتوون و له‌سه‌رجه‌م ناوه‌نده‌كانیش رێژه‌ی ده‌نگدان له‌به‌رزبونه‌وه‌دایه‌.

عه‌بدولباست ده‌ڕوێش وته‌بێژی نوسینگه‌ی كه‌ركوكی كۆمسیۆنی هه‌ڵبژاردنه‌كان هه‌رچه‌نده‌ ره‌تیكرده‌وه‌ هیچ ئامارێكی نوێی له‌باره‌ی رێژه‌ی به‌شداربووان هه‌بێت، به‌ڵام نه‌یشارده‌وه‌ كه‌ رێژه‌كه‌ له‌به‌رزبونه‌وه‌دایه‌.

پێشتر ناوبراو به‌دواڕۆژ ی وت، تاوه‌كو كاتژمێر 12ی نیوه‌ڕۆ رێژه‌ی به‌شداری ده‌نگده‌رانی كه‌ركوك 24 له‌سه‌دا بووه‌.
 



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure