قوباد تاڵه‌بانى په‌یامێكى به‌په‌له‌ ئاراسته‌ى خه‌ڵكى كه‌ركوك ده‌كات

هەواڵ / کوردستان :: 12/05/2018‌ :: 12646‌ جار بینراوە

دواڕۆژ
قوباد تاڵه‌بانى ده‌رباره‌ى به‌شداریكردن له‌ هه‌ڵبژاردنه‌كان په‌یامێكى به‌په‌له‌ ئاراسته‌ى خه‌ڵكى كه‌ركوك ده‌كات.


قوباد تاڵه‌بانى له‌ په‌یجى تایبه‌تى خۆى له‌ تۆڕى كۆمه‌ڵایه‌تى فه‌یسبوك نوسیویه‌تى، به‌م ساردوسڕییه‌ی ئێستای ده‌نگده‌ران كه‌ركوكی كوردان زیاترو زیاتر ده‌كه‌وێته‌ به‌ر مه‌ترسییه‌ جۆربه‌جۆره‌كان.

ده‌شڵێت، "تكایه‌ به‌ده‌نگدانی پڕ جۆش و خرۆشتان له‌م دوو كاتژمێره‌ی كه‌ ماوه‌ شوناسی كوردستانی بوونی کەرکوک بسەلمێنن، ڕۆحی مامی خۆتان و هه‌موو شه‌هیده‌کان ئاسوده‌بكه‌ن".

قوباد تاڵه‌بانى له‌ به‌شێكى ترى په‌یامه‌كه‌یدا داواشده‌كات، "هه‌رچی حساب و كتاب و گله‌ییه‌ بیخه‌نه‌ پاش ڕه‌واندنه‌وه‌ی به‌ره‌نجامه‌ كاره‌ساتاوییه‌كانی ئه‌م سستی به‌شدارییه‌ی ئێستا له‌ ده‌نگدا.. گه‌ر وانه‌که‌ین کورسییه‌ کوردییه‌کانی قودسه‌که‌مان له‌ده‌ست ده‌چێت له‌به‌رژه‌وه‌ندی ئەوانەی کە دەیانەوێت شکست بە کوردستان بهێنن".

پێشتر عەبدولباست دەروێش، وتەبێژی نوسینگەی کەرکوکی کۆمسیۆنی باڵاى سه‌ربه‌خۆى هەڵبژاردنەکانى عێراق بە دواڕۆژی وت "رێژەی بەشداری دەنگدەران لە کەرکوک تاوەکو كاتژمێر 12ی نیوەڕۆ 24 لەسەد بووە". 

ژمارەی دەنگدەرانی کەرکوک زیاتر لە 900 هەزار کەسە و بەسەر 315 ناوەندی دەنگداندا دابەشبوون.

ئه‌مڕۆ هه‌ڵبژاردنه‌كانى په‌رله‌مانى عێراق له‌ سه‌رجه‌م پارێزگاكانى عێراق و هه‌رێمى كوردستان ده‌ستیپێكرد. 



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure