نرخی دراوە جیهانییەکان لەبازاڕەکانی هەرێمی کوردستاندا

هەواڵ / ئابوری :: 12/05/2018‌ :: 348‌ جار بینراوە

دواڕۆژ
ئه‌مڕۆ شەممە 12ى ئایاری 2018، به‌هاى دۆلار بەرامبەر دینار بەرزبونەوەی بەخۆیەوە بینى و 100 دۆلار به‌ 121 هەزار و 250 دینار مامه‌ڵه‌ى پێوه‌كرا.


جواد سوبحان، له‌ كۆمپانیاى شەبەکە نەقدیە له‌ سلێمانى به‌ دواڕۆژى راگه‌یاند، ئه‌مڕۆ شەممە له‌كردنه‌وه‌ى بازاڕدا به‌هاى دۆلار به‌رامبه‌ر دینار بەرزبوونەوەی به‌خۆیه‌وه‌ بینى و 100 دۆلار به‌ 121 هەزار و 250 دینار مامه‌ڵه‌ى پێوه‌كرا، لەکاتێکدا دوێنێ هەینی له‌کاتی كردنه‌وه‌ى بازاڕدا 100 دۆلار بەرامبەر 121 هەزار و 100 دینار بوو.

به‌گشتى به‌هاى دراوه‌كان به‌مشێوه‌یه‌:
100 دۆلار به‌ 121 هەزار و 250 دینارە.
100 یۆرۆ به‌ 142 هەزار دینارە.
100 پاوه‌ن به‌ 162 هەزار دینارە.
100 هەزار تمەن به‌ 20 هەزار دینارە.
100 لیرەی تورکی به‌ 30 هەزار دینارە.



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure