بڕی باران بارینی 12 كاتژمێری رابردوو

هەواڵ / کوردستان :: 11/05/2018‌ :: 404‌ جار بینراوە

دواڕۆژ، ئاوارە حەمید
بەڕێوەبەرایەتی گشتی كەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێم بڕی بارانبارینی 12 كاتژمێری رابردووی راگەیاند، لە پارێزگای هەڵەبجە كەمترین بڕی بارانباریوە و لە ئاكرێ زۆرترین باریوە.

ئەمڕۆ هەینی بەڕێوەبەرایەتی گشتی كەشناسی  و بومەلەرزەزانی هەرێمی كوردستان ئاماری بارانبارینی 12 كاتژمێری رابردووی بڵاو كردەوە لە ناوچە جیاوازەكانی هەرێمی كوردستان.

پێشتر بژار ئەكرەم،  بەرپرسی بەشی پێشبینی  لە بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێم بە دواڕۆژی راگەیاندبوو "باری كەش و هەوا لە رۆژانی داهاتوو ناجێگیرە و زۆرترین بڕی بارانبارین لە پارێزگای هەولێر دەبێت".

بارانی 12 كاتژمێری رابردوو رۆژی 11/5/2018 لە ناوچە جیاجیاكانی هەرێم 
پیرمام 1.3 ملم
سلێمانی 4.0 ملم 
چەمچەماڵ 1.3 ملم
دهۆك 2.8 ملم
زاخۆ 1.3 ملم
خانقین 6.1 ملم
دوز 1.9 ملم
ئاكری 24.0 ملم
ئامێدی 6.2 ملم
بامەرنی 5.2 ملم
بارزان 19.6 ملم
بازیان 4.0 ملم
دەربەندیخان 5.8 ملم
هەلشۆ 12.6 ملم
خەبات 3.4 ملم
دوكان 2.6 ملم
كانی ماسی 4.8 ملم
كەلار0.8 ملم
میدان 2.0 ملم
مانكیش 3.2 ملم
هەڵەبجە 0.2 ملم
دینارتە 19.2 ملم
قەلادزە 6.4 ملم
پێجوێن 10.8 ملم
ماوەت 6.2 ملم
سیدەكان 7.4 ملم
باتوفە 5.8 ملم
مێرگە سۆر 10.6 ملم



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

بەپەلە