ڤیدیۆ: راستى ئه‌و گرته‌ ڤیدیۆیه‌ى كه‌ تۆڕه‌ كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كانى ته‌نیوه‌ ئاشكرابوو

هەواڵ / کوردستان :: 11/05/2018‌ :: 5625‌ جار بینراوە

دواڕۆژ، محەمەد مستەفا
دوێنێ پێنجشەممە 10ی ئایار، لەکاتی بەڕێوەچوونی دەنگدانی تایبەت گرتەیەکی ڤیدیۆی لە خوێندنگای 5ی ئازار، لە قەزای ڕانیە دەنگدانەوەیەکی زۆری لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبوک و دەزگاکانی ڕاگەیاندنی لێکەوتەوە، بەرپرسێکی یەکێتی نیشتیمانی-ش لە قەزای ڕانیە ڕوونکردنەوە لەسەر ئەو گرتەیە دەدات.

ئیسماعیل عەبدوڵا، بەرپرسی بەشی هەڵبژاردنی مەڵبەندی 24ی ڕاپەڕین تایبەت بە دواڕۆژ ڕایگەیاند "ئەو گرتە ڤیدیۆیانەی کە ئەمڕۆ لە کاتی بەڕێوەچوونی دەنگدانی تایبەت لە خوێندنگەیەکی قەزاکە تۆمارکراوە ئەندامانی یەکێتی به‌ ئەنجامدانی تۆمەتبارکراون، بەهیچ جۆرێک پەیوەندی بە ئەندامانی حیزبەکەمانه‌وه‌ نیە، گەر ئەندامانی یەکێتی بەو کارە تۆمەتبار بکرێن ئەوا تەنیا بۆ لەکەدارکردنی ناوی یەکێتی-ە".

لای خۆشیەوە خالید محەمەد، بەرپرسی وێستگەی 1287 کۆمسیۆن لە قەزای ڕانیە بە دواڕۆژی ڕاگەیاند "بەداخەوە  پێنجشەممە لەکاتی بەڕێوەچونی دەنگدانی تایبەت بەشێک لە هێزە ئەمنیەکان پاڵەپەستۆیەکی زۆریان خستە سەر وێستگەکان و هەوڵیاندەدا بە هەرجۆرێک بێت بگەنە ناو وێستگەکانی دەنگدان".

وتیشی "بەهۆی زۆری پاڵەپەستۆی دەنگدەران زۆر کات ژوری وێستگەکانیان داخستووە بە مەبەستی پاراستنی ئامێرەکانی دەنگدان".



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure