كەشناسی رونكردنه‌وه‌ له‌سه‌ر شه‌پۆلى بارانبارین ده‌دات

هەواڵ / کوردستان :: 11/05/2018‌ :: 17058‌ جار بینراوە

دواڕۆژ، ئاوارە حەمید
بەرپرسی بەشی پێشبینیەکان لە بەڕێوەبەرایەتی گشتی كەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێم دەڵێت "كەشوهەوای چه‌ند رۆژی داهاتوو ناجێگیرە".

بژار ئەكرەم، بەرپرسی بەشی پێشبینی لە بەڕێوەبەرایەتی گشتی كەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێم ئەمڕۆ هەینی 11ی ئایار، بە دواڕۆژی راگەیاند " باری كەشوهەوای ئەمڕۆ و سبەی به‌ ناجێگیرى ده‌مێنێته‌وه‌ و ئەمڕۆ پلەكانی گەرما  دوو پلە دادەبەزن".

وتیشی "سبەی نمەباران دەبێت، لە هەندێك شوێنیش لێزمە باران دەبێت، زۆرترین رێژه‌ى بارانبارین-یش لە پارێزگای هەولێر دەبێت".

سەبارەت بە گۆڕانی كەشوهەوا-ش بەرپرسی بەشی پێشبینیه‌كانى كه‌شناسى هه‌رێم، لە چەند رۆژی داهاتوودا باری كەش و ناجێگیرە و پلەی گەرماش لە دابەزیندایە.

ماوەی چەند رۆژێكە شەپۆلێكی بارانبارین رووی لە هەرێمی كوردستان كردوە و لە چەند ناوچەیەكی هەرێم لافا و دروستبوو، زیانی گیانی و مادی لێكەوتۆتەوە.



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure