ئه‌ردۆغان و پوتین: كشانه‌وه‌ی ئه‌مریكا له‌ رێككه‌وتنى ئه‌تۆمی ئێران هه‌ڵه‌بوو

هەواڵ / جیهان :: 11/05/2018‌ :: 296‌ جار بینراوە

دواڕۆژ 
سه‌رۆك كۆماری توركیا و روسیا په‌یوه‌ندییه‌كی ته‌له‌فۆنییان ئه‌نجامدا و جه‌ختیان له‌وه‌كرده‌وه‌، كشانه‌وه‌ی ئه‌مریكا له‌ رێككه‌وتنی ئه‌تۆمی هه‌ڵه‌بووه‌ و پێویسته‌ له‌بری ئه‌و جۆره‌ كارانه‌ رێكاری دیپلۆماسی بگرێته‌به‌ر. 

به‌پێ ئاژانسی ئه‌نادۆڵی توركی، دوێنێ پێنجشه‌ممه‌ 10 ی ئایار، ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان سه‌رۆك كۆماری توركیا په‌یوه‌ندییه‌كی ته‌له‌فۆنی له‌گه‌ڵ ڤلادیمێر پوتین سه‌رۆكی رووسیا ئه‌نجامداوه‌.

ئاماژه‌ به‌وه‌شكراوه‌،  لە په‌یوه‌ندییه‌ ته‌له‌فۆنییه‌كه‌ی نێوانیاندا، ئه‌ردۆغان و پوتین پرسی كشانه‌وەی ئه‌مریكا له‌ رێككه‌وتنی ئه‌تۆمی له‌گه‌ڵ ئێراندا تاوتوێ كردووه‌ و جه‌ختیان له‌وه‌كردووه‌ ئه‌و كاره‌ی ئه‌مریكا هه‌ڵه‌بوووه‌ و پێویسته‌ له‌بری ئه‌و جۆره‌ كارانه‌ رێكاری دیپلۆماسی بگرێته‌به‌ر.

له‌ به‌شێكی دیكه‌ په‌یوه‌ندییه‌كه‌یاندا، دوو سه‌رۆكه‌ نیگه‌رانی خۆیان له‌ گرژییه‌كانی ئه‌م دوایەی سووریا ده‌ربڕیووه‌ به‌ تایبه‌ت هه‌ڵكشانی بارگرژییه‌كانی نێوان ئیسڕائیل و ئێران له‌و وڵاته‌دا. 

وه‌رگێڕانی: محه‌مه‌د نه‌جمه‌دین 



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure