پارێزگاری کەرکوک بەوەکالەت داوای دەستتێوەردانی بەغدا لە رۆژی دەنگدان دەکات

هەواڵ / کوردستان :: 10/05/2018‌ :: 598‌ جار بینراوە

دواڕۆژ، عیماد جەباری
پارێزگاری کەرکوک بەوەکالەت هێرشی توندی کردە سەر نوسینگەی کەرکوکی کۆمسیۆنی هەڵبژاردنەکان و داوای دەستتێوەردانی لەبەغدا کرد.


راکان سەعید پارێزگاری کەرکوک بەوەکالەت لەکۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا لەبینای پارێزگا ئەمڕۆ رایگەیاند "هێزە ئەمنییەکان رۆڵی گەورەیان هەیە لەپاراستنی کەرکوک و رونەدانی هیچ پێشێلکارییەک لەرۆژی دەنگدانی تایبەتدا و ئاماژەیەکی ئەرێنییە بۆ سەرکەوتنی پلانی ئەمنی".

وتیشی "بەپێی زانیارییەکان ژمارەیەکی زۆر لەکارمەندانی هێزە ئەمنییەکان نەیانتوانیوە دەنگ بدەن ئەمڕۆ لەدەنگدانی تایبەتدا ئەوەیش بەهۆی رێوشوێنی تاکڕەویانە لەلایەن کۆمسیۆنەوە بەمەبەستی دروستکردنی بەربەست لەبەردەم دەنگدانی تایبەت".

ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد، کە سکاڵا لەسەر چەند وێستگەیەک تۆمار كراوە و هەڵەی ئەلیکترۆنی لەپرۆسەکەیشدا کارێکی مەترسیدارە.

پارێزگاری کەرکوک بەوەکالەت ئەوەشی راگەیاند "هیچ چارەسەرێک نییە جگە لەئامادەبونی لیژنەیەک لەکۆمسیۆنەوە بۆ سەرپەرشتی پرۆسەی دەنگدانی رۆژی شەممە".


ئەمڕۆ پینجشەممە 10ی ئایار پرۆسەی دەنگدانی تایبەت لەکەرکوک بەبەشداری 33 هەزار کەس ئەنجامدرا و بەپێی وتەی کۆمسیۆنیش بەڕێژەی 66 لەسەدا بەشداری پرۆسەکە کراوە.



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure